ئاریان لەتیف بە تابلۆ چووە پێشانگایەکی هاوبەشی لوبنانیەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی شێوەکار (ئاریان لەتیف) بەشداری لە پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاری کرد، کە ١٠٧ هونەرمەندی جیهانی لەو بورەدا بە تابلۆی ڕەنگینەوە تێیدا بەشدار بوون، ئاریانیش وەک تاکە شێوەکارێکی کورد بە تابلۆی سروشت و ئازارەکانی کورد لە پێشانگاکەدا بەشدارییەکی سەرەکیی کرد و ئامادەبووانی هۆڵی شێوەکاری ئەو وڵاتەی سەرسام کرد.

لە لێدوانێکیش بۆ (هەولێر) گوتی: تابلۆکانم پڕ بوون لە جوانی و هێڵکاریی سرووشتی دڵڕفێنی چیاکانی کوردستان و ئازاری نەتەوەیەکی ستەمدیدە، کە بە خامەی ڕەنگاوڕەنگ کێشاومن و لەگەڵ ١٠٧ هونەرمەندی گەورەی بواری شێوەکاری کە لە تەواوی وڵاتانی دنیا تێیدا بەشدارن و ماوەی ٣ ڕۆژ دەخایەنێت؛ ئەو پێشانگایە، تا ئێستاش خەڵکێکی زۆر هاتوونەتە پێشانگاکە و هەڵسەنگاندنیان بۆ هونەرەکە و جوانیداریی تابلۆکان کردووە و سەرسامیی خۆیشیان بۆ تابلۆکانی من دەربڕیوە.

ھەواڵی زیاتر