لوقمان مستەفا – هه‌ولێر
کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆکردییە
ھەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکا
“نالی”
ئیمە کە کوردین، لەلامان وایە
زوبانی کوردی، زۆر بێ ھاوتایە
«پیرەمێرد»
كتێبی ” پرسی زمانی کوردی ” لە نووسینی نووسەر و رۆژنامەنووس خەلیل عەبدوڵڵا لە دووتوێی 76 لاپەڕە چاپ كرا، بڵاوكرایه‌وه، نووسەر كتێبی ” پرسی زمانی کوردی ” كردە دیاری كتێبخانەی ڕۆژنامەی “هەولێر” و كتێبخانەكەی رازاوەتر كرد. .
“خەلیل عەبدوڵڵا”ـی نووسه‌ر تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبـی و گوتی: “نوێترین لێکۆڵینەوەی منە لەسەر پرسی زمانی کوردی لە عیراقدا، لەم لێکۆڵینەوەیەدا لاپەڕە دەستووری و یاساییەکانی نزیکەی یەک سەدەی دەوڵەتی عیراقم هەڵداوەتەوە، چی لە بارەی زمانی کوردییەوە نووسراوە خستوومەتەڕوو، لەبەر ڕۆشنایی هەموو دەستوور و یاساکانی سەردەمی پاشایەتی و کۆماری و عیراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و بەڵگەنامە نێودەڵەتی و ناوخۆییەکان، سەنگ و پێگەی زمانی کوردیم بەیان کردووە، زمانی کوردی ناسنامە و شکۆی نەتەوەییمانە، پێویستی بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی هەموانە بۆ پاراستن و بەرز ڕاگرتنی، ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوو توێی کتێبێکی 7٦ لاپەڕەییدا لە چاپ‌کرا.
“خەلیل عەبدوڵڵا” ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: “پرسی زمان، پرسێكی زۆر گرنگە، چونكە ناسنامە و شكۆی نەتەوەكەمانە، بە درێژایی مێژوو بە خەبات و تێكۆشان، پاراستوومانە، ناوەڕۆك و پوختەی كتێبەكەم باسی زمانی كوردی دەكات لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، هەروەها لە كتێبەكەدا وردەكاریی زمانی كوردی لە دەستوور و یاساكانی عیراقدا باسكراوە، هەر لە كتێبەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە دوو یاسا دەرچووە، ئەوانیش (یاسای زمانە فەرمییەكان لە عیراق، یاسای زمانە فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان)، بەڵام بە داخەوە لەسەر ئاستی عیراق و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش، وەكو پێویست ئەو یاسایانە جێبەجێنەكراون، دەتوانین بڵێین چەسپاندنی زمانی كوردی تاڕادەیەك فەرامۆشكراوە.
نووسه‌ر له پێشه‌كییدا، ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، زمان یه‌كێكه له بنه‌ما و ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه داده‌نرێت، نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌موو بنه‌ما و ڕه‌گه‌زه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی تێدایه، زمان یه‌كێكیان و گرنگترینیانه. زمانی كوردی وه‌ك یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی لێكراوه، نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌رسه‌ختانه هه‌وڵی پاراستن و گه‌شه‌پێدان و به‌ڕه‌سمی ناسینی زمانه‌كه‌ی داوه. سه‌ره‌تای داخوازیی گه‌لی كورد بۆ به ڕه‌سمی ناسینی زمانه‌كه‌ی، وه‌ك زمانی خوێندن، بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ساڵی 1910 به هه‌وڵی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی و ته‌ره‌قی كوردستان، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوردی له‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ دامه‌زار، دوای ڕووخانی عوسمانییه‌كان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و هاتنی ئینگلیزه‌كان بۆ عێراق له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخ مه‌حموودی حه‌فید له سلێمانی، زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ به‌كارهێنانی زمانی كوردی ڕه‌خسا و شێوه‌ی زاری كرمانجی خواروو ڕه‌گوڕیشه‌ی زیاتری داكوتا.
باسی له‌وه‌یش كردووه، له دوای ڕوخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حموود له ساڵی 1923، خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ پاراستن و به‌ڕه‌سمی ناسینی زمانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له نێوان شاڵانی 1925 – 1970ـدا نه‌توانراوه زمانی كوردی وه‌ك زمانی ڕه‌سمی بخرێته دووتوێی ده‌ستووره‌كانی عێراقه‌وه، ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی و زمانی ڕه‌سمی بوو.
له كتێبی (پرسی زمانی کوردی)ـدا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له دوای پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراق، یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه، له ساڵی 2004 ده‌رچوو، ئه‌م یاسایه كه ده‌ستوورێكی كاتی بوو، زمانی كوردی له پاڵ زمانی عه‌ره‌بیدا به زمانی ڕه‌سمی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ناساند، ئه‌وه به‌خالێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ داده‌نرێت، چونكه بۆ یه‌كه‌مجار بوو له ژیانی ده‌ستووری عێراقدا، زمانی كوردی وه‌ك زمانی ڕه‌سمی سه‌رانسه‌ری وڵات بناسرێت، چونكه پێشتر له باشترین حاڵه‌تدا وه‌ك زمانی ناوچه‌یی له هه‌رێمی كوردستان ناسرابوو، نه‌ك سه‌رانسه‌ری عێراق. ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی ساڵی 2005 كه له رێی راپرسیی گشتییه‌وه په‌سندكرا، جارێكی تر زمانی كوردی به زمانی ڕه‌سمی له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا ناسی.
زۆربه‌ی وڵاتان و گه‌لان یاسای تایبه‌ت به زمانیان هه‌یه بۆ پاراستنی زمانه‌كه‌یان، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا 193 ده‌وڵه‌ت ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، به‌ڵام 470 یاسای زمانی ڕه‌سمیی تایبه‌ت به وڵاتان و هه‌رێمه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه ته‌نها ده‌وڵه‌تان مافی ئه‌وه‌یان نییه كه یاسای زمانی ڕه‌سمییان هه‌بێت، به‌ڵكو گه‌له بیده‌وڵه‌ته‌كان و هه‌رێمه‌كانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یاسای زمانی ڕه‌سمییان هه‌بێ. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی په‌رۆشیی گه‌ل و نه‌ته‌وه جیا جیاكانه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی زمانه‌كانیان، چونكه به‌بێ بایه‌خدان به زمان و پاراستن و بژاركردنی، ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی زمان هه‌یه، به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، ساڵانه 52 زمان له جیهاندا ده‌فه‌وتێن.
هه‌روه‌ها له‌م كتێبه‌دا، ئاماژه به‌وه‌یشكراوه، كه یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی ساڵی 2004 و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی 2005 ڕێگه‌یان به‌وه دابوو، كه یاسای تایبه‌ت به زمانه فه‌رمییه‌كان ده‌ربكرێت، كه‌چی له سه‌رده‌می گواستنه‌وه و له سایه‌ی یاسای به‌ڕێوه‌بردندا ئه‌و یاسایه ده‌رنه‌كرا. به‌هه‌ر حاڵ ده‌ركردنی یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان چه‌ند ساڵێك دواكه‌وت، دواتر ڕووناكی بینی، سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای زمانه فه‌رمییه‌كانی ده‌ركرد.