ئەریک فرۆم لەبارەی مەسحییەتەوە دەدوێت

ئارام كۆشكی – سلێمانی

لە نوێترین بەرهەمیدا ئیکرام حەمە کتێبێکی نووسەر و برمەندی قوتابخانەی فراکفۆرت “ئەریک فرۆم”-ی لەژێر ناونیشانی “دۆگمای مەسیحی، چەند وتارێک سەبارەت بە ئایین، دەروونناسی و کولتوور” بڵاو کردەوە. ئەم کتێبە چاپکراوی هاوبەشی ناوەندی ڕۆشنبیریی رەهەند و کتێبخانەی ڕۆمانە.

نووسەر لە پیشەکی کتێبەکەدا ئەوە دەخاتەڕوو کە “ئەم کتێبە یەکەمین بەرهەمێکە کە تیایدا دیدگای دەروونناسی لە دیدگای کۆمەڵایەتی و مێژوویی کە لە ئەدەبیاتی دەروونناسیدا زۆر باوە بە باشتر زانیوە و گشتاندوویەتی.”
دواتریش ئەوە دەخاتەڕوو کە “لەم لێکۆڵینەوەیەدا لەژێر کاریگەری وتارێکی مامۆستاکەمدا بووم بە ناونیشانێکی هاوشێوەوە کە ئەویش، دکتۆر تیۆدۆر ڕیک لە دامەزراوەی دەروونشیکاریی بەرلینە. دکتۆر ڕیک لەو وتارەدا کەڵکی لە میتۆد، یاخود شێوازە کۆنەکان وەرگرتبوو. بەڵام من هەوڵم داوە ئەوە پیشان بدەم کە ناتوانرێت خەڵک لە ڕێگەی بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیاکانیانەوە بناسرێن. بەڵکو بە پێچەوانەوە، تەنیا لە ڕێگەی ئەو کەسانەوە کە بەرهەمیان هێناون و باوەڕیان پێکردوون، دەتوانیت لە بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیاکان تێبگەین، یاخود بیانناسین. لەم ڕێیەدا، ئێمە پێویستە لە دەروونناسیی کەسییەوە بچینە ناوەوە و لە زەمینەی دەروونناسیی کۆمەڵایەتی_دەروونشیکاری نزیک ببینەوە.
ئەریک فرۆم ناوێکی ناسراوە بۆ خوێنەرانی کورد و پێشتر لەلایەن چەند وەرگێڕێکەوە چەند بەرهەمێکی دیکەی ئەم نووسەرە و بیرمەندە کراوە بە کوردی و ئەم کتێبەش نوێترین کتێبی ئەم بیرمەندەیە بە زمانی کوردی.

ھەواڵی زیاتر