دکتۆر بڵند ئەحمەد:بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشیاری شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە

نەخۆشی شێرپەنجە بە جۆرە جیاوازەكانیەوە، هۆكارێكی بڵاوی مردنە لە دنیا، ساڵانە ملیۆنان كەس بەو هۆیەوە دەمرن، تا ئێستە چارەسەرێكی بنبڕی نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە، پزیشكان و زانایان بەردەوامن لە دۆزینەوەی هۆكارەكان، لەبەرامبەریشدا چەندین ڕێگەی خۆپارێزییان دەستنیشانكردووە تاکو هاووڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لێی.

لەو ماوەیەدا سەنتەری هیوا لە سلێمانی و نانەكەلی لە هەولێر ئاماری ڕۆژانەی سەردانیان ڕاگەیاند، ئەگەرچی ئامارەكە وەك پیشاندانی ئەركیقورسی تەندروستی نیشاندرا لەسەر كەرتی تەندروستی و پزیشكان و كارمەندان، بەڵام دیوەكەی تری ترسناكی نەخۆشییەكە بەدەردەخات لە هەرێمی كوردستاندا.
پێویستە هاووڵاتیان زوو گوێرایەڵی ئامۆژگاری بن و چیتر بێمنەتی پزیشکان نەبن. بە گوێرەی ئاماری فەرمی نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر ڕاگەیەندراوە رۆژانە ٤٠٠ تاوەکو ٤٥٠ نەخۆش چارەسەر وەردەگرن لەنەخۆشخانەكە هاوكات نەخۆشخانەی هیواش لە تەنها ئاماری یەك ڕۆژدا بەم شێوەیە بوو:
٩٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، ٤٦٨٨ پشکنینی جۆراو جۆری تاقیگەیی بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە و٢٢٥ بەشی گرتنەوەی دەرمان و 206 نەخۆش دەرمانی بایۆلۆجی و کمیایی بۆ گیراوەتەوە و بۆی ئامادە کراوە هاوكات ١٨٧ نەخۆش پشکنینی تیشکی و ئیکۆ و سۆناریان بۆ کراوە و٥٩ نەخۆش پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە، جگە لەوانەش ١٠ نەخۆش ڕێنمایی دەرونی و کۆمەڵایەتییان پێدراوە و ٨٥ نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داخڵ بووە و ٣٦٠ نەخۆش شەکرە و زەخت و کێش و باڵای بۆ تۆمار کراوە.
٣٠٠نەخۆشیش لە قاوشە جیاجیاکانی نەخۆشخانە داخڵ کراون و ٣٠ نەخۆش چارەسەری سروشتیان بۆ کراوە.
ئامار نیشانیدەدا كە نابێ بێباك بین لە بەرامبەر نەگرتنەبەری ڕێكارەكان.
دکتۆر بڵند ئەحمەد عەزیز پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە دەڵێت: بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشیار بە شێرپەنجە لە هەڵکشاندایە کۆمەڵێک ڕێنمای هەیە و پێویستە بۆ خۆپارێزی لە شێرپەنجە بگیرێتە بەر لەوانەش:
یەکەم: دووركەوتنەوە لە جگەرە نەکێشان.
دووەم: دوورکەوتنەوە لە هەموو جۆرەکانی دوکەڵ (دوکەڵی جگەرە، دووکەڵی وەستان لە ترافیک، دووکەڵی کارگەکان)
سێیەم: ڕجیمێکێ تەندروستی خۆراکی، بەداخەوە هەر وڵاتێک ئاسایشی خۆراکی باش نەبوو ئەم نەخۆشیانەی تێدا بڵاو دەبێتەوە، چونکە نزیکەی 80% نەخۆشییەکان هۆکارەکەی خواردنە.
دکتۆر بڵند ئەحمەد لە بارەی گرنگترین ڕێنمایە خوراکیەکان ڕوونیدەكاتەوە كە بریتییە لە:
أ ـ خواردنی بڕێکی باش سەوزە و میوە؛
ب ـ خواردنی دانەوێڵە و پاقلەمەنی؛
ج ـ کەمکردنەوەی خواردنی گوشت؛ دەمپارێزی لە خواردنی حازربەدەست و دەستکرد و پارازتە (لە قوتو نراو)
چوارەم: وەرزشی ڕێکو بەردەوامبۆ پاراستنی کێش لە ڕێژەیەکی بێوەیدا(واتە قەڵەونەبوون).
پێنجەم: دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی کحولی.
شەشەم: بەکارهێنانی خواردنی پاک.
پاشخان:
شێرپەنجە بریتیە لە گەشەی خراپی خانەکان کە پێدەڵێن: شێرپەنجەی وەیدار(malignant cancer)، بەشێوەیەکی نائاسایی، کە بڵاوبوونەوەو تازەبوونەوەی گەشەی نائاسایی خانەکان دەگرێتەوە . کە شانەکانی دەوروبەری خۆی تێکدەشکێنێت لە لەشدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجە کە لەشوێنە جیاوازەکانی لەشدا. خانە شێرپەنجەکە خۆی کۆپی دەکاتەوە چەندین جار و بەم شێوەیەش گەشەدەکات و بڵاودەبێتەوە. کۆپیبوونی خانە شێرپەنجەکە دەبێتەهۆی تێکدانی کاری جیناتی (genes) خانەکان. جیناتەکان هەڵگری هۆکاری بۆماوەیین کە کار دەکەنە سەر کاری خانەکان. ئەو جیناتانەی بەهۆی شێرپەنجە درووست ئەبن پێیان دەوترێت جیناتی شێرپەنجە واتە ئۆنکۆجین(oncogene).
گرنگە بیزانین کە شێرپەنجە نەخۆشیەکی جیناتە (genetic disease)، جیناتەکانیش هەڵگری سیفاتە بۆماوەییەکانن. بەڵام شێرپەنجە نەخۆشیەکی بۆماوەیی و ویراسی نیە. بەربەستی جیناتی شێرپەنجە هەوڵ ئەدەن ڕێگری بکەن لە دابەشبوونی خانە. بەهەمان شێوەی خانە شێرپەنجەکان دژی خڕۆکە سپیەکانی خوێن دەوەستنەوە، کە بەرگری لە لەشمان دەکەن بۆنموونە لەکاتی کوشتنی میکرۆب کە دێنە لەشمانەوە.

ھەواڵی زیاتر