من بەبێ تۆ، شیوەن بۆ مەرگی خۆم دەکەم!

من. بەبێ تۆ،
لە گەڵای هەڵوەریو‌ دەچم!
لە‌ باڵندەی،بێ‌ هێلانەی‌‌‌ تەریو‌ دەچم!
من، بەبێ تۆ،
شیوەن‌ بۆ مەرگی خۆم دەکەم!
من. بەبێ تۆ، لە پەروانەی بێ مۆم دەکەم!
من. بەبێ تۆ،
لە ڕەزی سووتێنراو دەچم!
لە گوندی خاپوور و.. ئەنفالکراو دەچم..!
لە‌ ئاسمانی بێ‌ ئەستێرەو،
بێ هەیڤ‌و… بێ هەتاو دەچم!
من. بەبێ تۆ،
لە. هەتیوی ..بێ ناز دەکەم!
لە شیعری بێ ناونیشان و،
سترانی .. بێ ئاواز دەکەم…!!

ھەواڵی زیاتر