گوناهم کرد

گوناهم کرد گەر نەمتوانی
لەژێر ڕەشماڵی مەستی چاوەکانت
حەسرەتی فرینت
لەباوەشی حەزم بگرم
وەکونالی بۆ حەبیبە
هەناسەیەك
لەتوانەوەم بەنێو تەمەنی نەهامەتیما
بخۆمەوە
گەر نـەمتوانی
ئاسودەیت لە کوێستانی ژوانـــــم دا
بکەم بە کەرنەڤاڵی خاڵیبون
لە تەماشات
پڕبون لەچاوەڕوانی گەنج بوونەوەم
تا لە بزەی شکۆفە خونچەکانت
وەك هەڵاتنی خۆرێکی نوێ
بە ئاسمانی
چەندین گۆزەی شکاوم دا
ببینــــــم
لەنێو هەستی پیرە پیاویما
بتخەمە خەرەندی سەرنجوو
لە کۆشکی ئارەزوم دا
بزە شەرمینەکانت ماچ بکەم
بمبوورە توخوا کە گوناهم کرد
لە دەستمدای
شاعیرانە لەکاتێکی ناوادەدا
بەڕێبواری تۆم جێهێشت و
خۆشـــم ویسـتی
بۆگەڕانەوەی چنینی
عەشقێکیترم
خۆزگە باران و زیندە بەچاڵی
ئەوینم کردی
لەبەرگی گوڵدا چرام
بۆ پەپوولەی ڕوحت
…هەڵکرد

ھەواڵی زیاتر