پیپیی گۆرەویدرێژ؛ منداڵە چاوکراوە عەجولەکە

ئارام كۆشكی – سلێمانی

پیپیی گۆرەویدرێژ؛ ناونیشانی چیرۆکێکی درێژی سەرنجڕاکێشی نووسەری سویدی “ئاسترێد لینگرین”ـە، کە مامۆستا کۆسار عەبدوڵڵا و نیان جەمال-ی خوێندکاری لە ئینگلیزییەوە وەریانگێڕاوە و ئەژین عەبدولخالق بە دەقە سویدییەکە بەراوردی کردووەتەوە.

پیپی نۆ ساڵان دوای ئەوەی دایک و باوکی لەدەست دەدات، لە دەریا دەگەڕێتەوە و دەچێتە خانووەکەی خۆیان و لەگەڵ ئەسپ و مەیمونەکەیدا دەژی. کاتێک دەچێتەوە خانووەکەیان دوو هاوڕێی نوێ دەناسێت و لەگەڵ هاوڕێکانیدا چەندین گەشت و یاری و سەرکێشی دەکەن.
پیپیی چیرۆکی منداڵێکە کە سەرکوت نەکراوە، ئەو کە پۆلیس دێت بەزۆر بیبات بۆ قوتابخانە ناچێت، بەڵام کە دوو هاوڕێکەی دەڵێن سبەی پشووە، ئەڵێ پشوو چییە؟ منیش دێم بۆ قوتابخانە، بۆئەوەی پشووم هەبێت.
ئەم دەقە یەکێکە لە جوانترین و سەرجڕاکێشترین دەقەکان و هەر بۆ خۆی بەو مەبەستە نووسراوە کە منداڵ وا لێبکات عەجول و چاوکراوە بێت. هاوکات دەقێکی پەروەردەییە، بەڵام بە دیدێکی مۆدێرنی پەروەردەیی، کە ئازادی تەواو بۆ تاک فەراهەم بکات.
پێشتر چیرۆکێکی دیکەی ئەم نووسەرە بەناوی “لیسابێت دەنگە نۆکێک دەخاتە نێو لوتی” لەلایەن “ئەژین عەبدولخالق”ەوە کراوە بە کوردی و ناوەندی رەهەند چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر