ئه‌مشه‌و

ئه‌مشه‌و لـه‌ غوربه‌ت ده‌ڕژێ ئه‌سریـنـم
گـڕ ده‌گــرێ دڵـــی پــــڕ لــه‌ ئـه‌ویـنـم
بێ ئاشـنـا ده‌گـریـم، غه‌ریـب و ته‌نـیـام
ئـاره‌زووی جـوانـیی ســاتـێـكـی نیگـام


ئه‌مشه‌و ده‌سـووتـێـم لــه‌ تـاو جـودایی
ده‌ڕێـژم ئـه‌شـــكـی ســـووری تـه‌نیایی
لـه‌ خـاكـی غـوربــه‌ت لـه‌ نێـو تـارمایی
شــه‌كه‌ت بــووم هێنده‌ بــۆ بێ ئـاشنایی


ئه‌مشه‌و بـێ هـــاوده‌م ڕۆح نیــگــه‌رانـم
ده‌نـگێ نـابـیـسـتـم بـــۆ ئۆقـره‌ی گیـانـم
چـه‌شـــنی بـولبــولــی وێــرانــه‌ مـــاڵـم
بـــۆیـــه‌ غــه‌مگیـــنـم، نـامـــۆ ده‌نــاڵـم

ھەواڵی زیاتر