حسێن عەلی زینوه‌یی – هه‌ولێر
بوخچه كراوه‌كانی ئاو، نۆیه‌مین كتێبی سه‌ردار جاف، كتێبەشیعرێکی کوردییە؛ نووسه‌ر به ئه‌سڵ ناوی سه‌ردار ره‌زا قادر ئه‌حمەد ده‌شتییه؛ له‌دایكبووی شاری كه‌ركوكه له خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر هاتووه‌ته ئامێزی نیشتمانه‌وه له كوڕیژگه‌ییه‌وه خولیای خوێندنه‌وه‌یه و له گه‌نجییه‌وه ده‌نووسێ؛ خزمه‌تێكی زۆری میدیای كوردی كردووه رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه لەو بوارەدا؛ ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه؛ جیا له‌م كتێبه خاوه‌نی هه‌شت كتێبی تریشە. ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كی باش و فكری رۆشنه له بواری نووسیندا، نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك ده‌دوێت و ده‌نووسێت دڵی خوێنه‌ر راده‌كێشێت؛ شیعر مینا ئه‌ندێشه له پانتایی هزردا له جووڵه‌ی به‌رده‌وامه لای شاعیر، ئه‌و خه‌یاڵه بۆی ناكرێ له ناخی كپدا درێژه بكێشێ و بۆ ئه‌به‌د خۆی ون بكات. تیراژیه‌كه‌ی (500) دانه‌یه و (222)لاپه‌ره له خۆ ده‌گرێت، نووسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌م ده‌قه ئه‌ده‌بیانه هه‌موو سپێده‌یه‌ك بوونه هه‌وێنی رۆحێك كه ئاشنای قۆناغه‌كان بوو تا به ئەشق گه‌یشت، ئەشق لای من بڕوابوونمه به كۆیله‌كردنی ئازادییه‌كانم لای ژنێك كه ئیدی چاوه‌ڕێی فریشته‌بوونی لێ بكه‌م. هاوكات بۆ منیش قۆرخكردنی ئازادییه‌كانی ئه‌وه و ده‌سته‌مۆیی و كۆیله‌بوونیه‌تی له بن چه‌كمه‌ی ویژدان و به‌زه‌ییه‌كانمدا؛ خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر دانه‌دانی ژیان بێ، ئه‌وا هه‌موو ده‌بینه كۆیله‌ی به‌رده‌وامبوونی ژیان له پێناو غه‌ریزه پووچه‌كانماندا، گه‌ره‌كه خودی ئازادی هه‌ر بمێنێته‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌ی نێوان هه‌ردوو لا، ئه‌گه‌ر توندوتیژی سه‌ره‌ڕۆیی خولقا، ئه‌و ده‌مانه دووركه‌وتنه‌وه له یه‌ك ئازادییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و بڕیاری ئه‌قڵانیه‌ت په‌یڕەو ده‌كرێ، ناكرێ بێ هه‌ڵكردنی پێكه‌وه‌یی و بوونی ڕك و كینه، به‌رده‌وامی به‌و كۆیله‌بوونه بدرێت.