“کۆنسێرتێکی میوزیک و سەما و گۆرانی فلامێنکۆ لە سلێمانی

ئارام كۆشكی – سلێمانی

بڕیارە سەرەتای هەفتەی ئایندە رۆژی 7ی لە هۆڵی رۆشنبیریی ئاب فێرگەی میوزیکی فلامێنکۆ لە سلێمانی بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەر لە سلێمانی، بەشی هونەرەکانی میوزیک، “کۆنسێرتێکی میوزیک و سەما و گۆرانی فلامێنکۆ، بۆ فێرخوازانی بەشی ئامێری گیتار و سەمای فلامێنکۆ” ساز بکات.

فێرگەی فلامێنکۆ لە سلێمانی یەکەمجارە کۆنسێرتێکی لەم شێوەیە ڕێک دەخات و ئەمەش لەپێناو هاندانی فێرخوازانی فێرگەکە و دەرخستنی توانا و لیهاتووییانە لەبەردەم ئامادەبواندا.
فێرگەی فلامێنکۆ، فیرگەیەکی فێربوونی ئامێری گیتار و سەمای فلامێنکۆیە لە شاری سلێمانی و وەرگیڕ و موزیسیان سامان کەریم سەرپەرشتی دەکات و تا هەنووکە چەندین فێرخوازی بە شێوەیەکی ئەکادیمیانە بۆ ئامێری گیتار و سەمای فلامێنکۆ پەروەردە کردووە و هەر چوار وەرزەی ساڵ خولی بەردەوامی میوزیک و سەما دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر