شیرازنامە ، نوێترین پرۆژەی ئەدەبی پێشەوا کاکەیی

شیرازنامە، ناونیشانی نوێترین پرۆژەی ئەدەبی نووسەر و شاعیر “پێشەوا کاکەیی”یە. کتێبی «شیرازنامە، بۆ فەتانەی خادمفارس»ـی لەسەر ئەرکی نووسەر چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

پێشتر پێشەوا کاکەی پرۆژەکانی تەنها لە چوارچێوەی شیعر و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا بوو، بەڵام ئەمجارە بە پرۆژەیەکی نوێوە ئاشنایەتی لەگەڵ خوێنەران دروست دەکاتەوە.
له‌باره‌ی ئه‌م کتێبەوە پێشەوا کاکەیی ده‌ڵێت: “ئەم بەرهەمە؛ ئەزموونێکی نوێی ڕۆژژمێری ئەدەبی منە کە لە دوازدە نامەی ئەدەبی پێک دێت، هەر نامەیەکیش سێ باس بۆ چوار باس لە خۆ دەگرێت، کە خۆی لە (شیعر، گێڕانەوە، نامەی پەخشانی، گوتار و…)دا دەبینێتەوە. هەندێک شوێن بۆ ڕەگەزی تریش.”
باس لەوەش دەکات، کە لەپاڵ ئەم دوازدە نامەیەدا، باس لە کۆمەڵێک زانا و شاعیر و عاریفی ناوچەی شیراز کراوە هەر لە حەللاج، حافزی شیرازی و سیبەوەهییەوە بۆ باباکوهی و پیرنازدار. ئەم نامانە لە دەوری کۆمەڵێک پرسی گرنگدا دەسووڕێتەوە.
پێشەوا کاکەیی؛ لە چەشنی شاعیر و نووسەرە ئەزموونگەرەکانە و هاوکات یەکێکە لە نووسەرە پڕبەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان.

ھەواڵی زیاتر