چه‌ند شیرینه‌

ئێواره‌یه‌و له‌به‌رده‌رگای،
چاوه‌ڕوانی راوه‌ستاوه‌
كێ ده‌زانێ دڵی شه‌یدای
به‌كام حه‌زی سه‌ر رێ داوه‌؟


گوڵی سووری له‌ قژ داوه‌
بۆنی خۆشی كردووه‌ به‌ خۆی
بۆ پیرۆزی ئه‌و جوانییه‌
تكاو نزا چۆن نه‌كه‌م بۆی؟


چه‌ند شیرینه‌ جیلوه‌ی جوانی
دوور له‌ نازو خۆپه‌رستی
ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و چاو نه‌ڕوانێ
هیچ نازانێ خۆشه‌ویستی؟

ھەواڵی زیاتر