خودایه له‌گه‌ڵ بارینی
تنۆكه بارانه بێگه‌رده‌كان
ڕێژنه یه‌ك له بارینی وه‌فاو
یه‌قین و متمانه و موحیبه‌تیش
به‌سه‌ر خاكی دڵه‌كاندا ببارێنه
لێره جگه له باران خاك تینووی
پاكی و راستگۆییه
گوڵی باخچه‌كان جگه له نمه‌ی باران
تینووی گرنگی پێدانن
له‌گه‌ڵ بارینی كلوه سپیه‌كانی به‌فردا
میهرو بێگه‌ردی بڕێژه
به‌سه‌ر دڵی باخهوانهكاندا
تا له‌دوای بارینی ئه‌م نیعمه‌ته
باخه‌وانه‌كانیش بارانی
گرنگی پێدان و میهری خۆیان
بڕێژن به‌سه‌ر دڵی گوڵه‌كاندا.
20/1/2021 سلێمانی
previous post
next post