چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هاژه‌ی غه‌زه‌ب

ئه‌ی ساحیبی فرسه‌ت نزیكه‌ سوبحی به‌یانی
هاژه‌ی غه‌زه‌ب و عیشوه‌ ده‌دا مه‌رگی جه‌وانی
بێزاره‌ كه‌رامه‌ت له‌ سه‌رای نه‌فسی به‌تینت
عومرێكه‌ له‌دوای جامی جه‌میت یاری زووبانی
له‌و رۆژه‌وه‌ مه‌حره‌م بووه‌ دوژمن هیمه‌تت چوو
فیتنه‌ بووه‌ كردارت و ره‌فتار به‌ مه‌عانی
ژێر سێبه‌ری هێزت چ سته‌م كۆڵێ ره‌وات دی
گه‌وره‌م به‌خودا كانگه‌هی موفسیدی زه‌مانی
كانیاوی دڵی پاكی زه‌مانێكه‌ گڵاوه‌
راست بێژی له‌لای جورمه‌ كه‌وا نیه‌ ئه‌مانی
مه‌قسه‌د چ دیاربێ و چ نیهان چه‌رخشی گه‌ردوون
ناكه‌س هه‌میشه‌ دێته‌ به‌ری تیری كه‌وانی
نه‌فره‌ت له‌ ده‌روونی ڕه‌ش و كیبربێ ده‌ فڕێده‌
(مامز) تۆ به‌تاڵی مه‌كه‌ زیكرت به‌ نه‌زانی