هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بۆ مەرگی عزیز گەردی

رابەر فەرهاد حوسێن

یا ئیلاهی چ حوزنێكە،
یەخەی دڵمانی گرتووە!
پەڵەهەورێكی چڵكنە،
سیمای شاری شێواندووە!
قەڵا ئەمڕۆ ڕەشی پۆشی،
منارە بادەی خەمی نۆشی،
كتێبەكان مات و مەلول،
قوتابییەكان كزو داماو،
هەناسەسارد و دڵشكاو،
ئەوڕۆ هەموومان تەنیا بووین…
بێ ڕابەر و بێ مەئوا بووین
بێ مامۆستا و بێ باوک بووین
هۆ گەردیە بێگەردەكە،
فەراهیدییە بێنازەكە
ئێمە مردووین تۆ نامری،
تۆ لە مردن بەهێزتری.
ئەستێرەی تۆ ئاوا نابێ،
بەرهەمەكانت ڕەسەنن
كانیاوێكەو وشك نابێ.