ناڵێم مەڕۆ…

ناڵێم مەڕۆ
خوات لەگەڵ بێ
دیارە بەمە بەختەوەری
دڵم نایەت
دووعات لێبکەم
چونکە لەخۆم ئازیزتری
بەس ئەزانم
ڕۆژێ دادێ
پەشیمانی ڕێت پێ ئەگرێ
ئەوسا دەرگای
هەست و سوزم
هەمووی بەڕووتا دائەخرێ

ھەواڵی زیاتر