هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

گه‌لاوێژ

ئەی شکۆفەی دەمەو سەحەر
هێندە گەش دەرچووی دەبریسکێیتەوە
هەرچی جوانی لەم کەونە دایە
پەی بە جوانیەکەی تۆ دەبەن
وا لە داخان
تنۆک، تنۆک
بە قڵشی زەویدا دەچن
تۆ چیت
لێت حەپەساوم
دووڕی، یاقووتی، یان ئەڵماس
نا نا تۆ وەک گه‌لاوێژی به‌ربه‌یانی
گەر بچوکیش بیت
ڕەونەقی گەشاوەییت
دوور دوور دەڕوا و
ماڵۆچکەی دڵ ڕۆشەن دەکاتەوە
ئەی جوانترین گه‌لاوێژی
دەمەو سەحەرم

1/7/2019 سۆران