دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

تەعزییەی ترس

تـا نـووری بـەیانـیی هەموو ڕۆژ شەوقی جەماڵت
هـەم عـەتـری بـۆنـی نـێرگـزی ئـاشـق قژی كاڵت
وا تـیری نیـگات تـا دەشكێنێ شـووشەیی قەلب
لای قـەوسی بـرۆت مـەرهەمـی زامم لە كەماڵت
تــا داری سـنەوبـەر بـە وەسـف بـۆ قـەد و باڵات
هەم جەننەت و دۆزەخ بە فیدای دوو لێوی ئاڵت
تــۆ ئــەخـتەری كـامـل نـە زووخـاڵی گـڕی گــیانم
مــوژدەی بــە ژوانــێ بـدە تـا ڕاسـت بـێژێ فاڵت
تــا فـەیـزی حــزوورت بــە گـەواهـ خەندە بهێنێ
بـا لار بــێ كــولاهــت چ پـــڕی تـینە جـــەلـالــت
مــەهـپۆشـی مـەكـە تـەعـزییـەیـی ترسمە ئەمڕۆ
خـەرمـانی وجـوودم بــە فـیدایــی سـەر و مـاڵـت
مـەیـنۆشـی مـەكـە زۆڵـفی شـەڕابــیم كــە بـئاڵـێ
سـەر چیهرەیی ماهو سەنەمی پڕ خەت و خاڵت
بـەینێكـە خــەمـۆشـیت و زویـر هـومـایی “مـامـز”
مەحروومی نەكەیت بەختی لە ژێر سێبەری باڵت