خەرمانی تەمەن

!مەمسووتێنە
بە گڕی بوڕكانی دڵێكی شێت
با سەرمای زستانی عەشقێك
بمتەزێنێ
مەمژاكێنە!
با لەبەردەم لوورەی ڕەشەبایەكدا
ئاوات بۆ دیداری شەماڵێك بخوازم
!مەمگریەنە
با لە پرسەی خۆما
ئاوێنە شكاوەكانی پێكەنینی
!!ژنێتیم كۆبكەمەوە
!مەمتۆرێنە
با كۆرپەكانی قەسیدەم زویر نەبن
با دەشتی شیعرم پڕ نەبێ
لە داهۆڵ
!مەمڕەنجێنە
با لە خەرمانی تەمەنما
!ڕەنج بە خەسار نەبم ***

ھەواڵی زیاتر