من بایەكم هێشتاو هێشتا
دەرو دەشت نەی بینیووم
من پەڕاوێكم زۆر كۆن و شە كەت،
هیچ پێنووسێ نەینووسیوم
دەریایەكم..
هیچ مەلەیەك نەی بینیووم
سەنگەرێكم..
هیچ دوژمنێ ڕ ێگای لێنەتەنیوم
جاران جاران بوو ..
گۆرانیی دیلانم بیر كەوتەوە
جاران جاران بوو..
عیشقی شار و ئای ئای جەزام “لەناخا ناشت
شەماڵ “كزەی سلێمانی بوو
شیعریش هی داربییەكەی بێسارانی بوو
من لەكوێی بێنم،
دارێك ڕووی یاری لێگرتبم
من لەكوێی بێنم،دوای مەست بوون
دیلان ” شەوی درەنگم بۆ ڕۆشنكا
نالی لەكوێ بێنم
تۆپەڵێ تف لە ڕیشی نامەرد كا
٭٭٭
next post