ماچ

کزەی جەرگم
ماسی بەبێ ئاویش بژێ
گەر مەل بەبێ باڵیش بفڕێ
من ناژیم بێ تۆ و بێ ئامێز
هەموو سروشت
با گۆرانی عیشق بچڕێ
با ئاسمانت
پڕ ئەستێرەی ڕەنگاو ڕەنگ بێ
باخی خۆزگەت پڕ لە گوڵی رەنگاو رەنگ بێ
ئەو دڵەی من هەر بۆ باوەشی تۆ دەفڕێ
لەگەڵ تۆ بم
وەک عاشقێ هەمیشە رۆحم گڕ دەگرێ
هەرچی ناسۆرە نامێنێ
بزەی لێوت
سۆزی عشقت، شنەی ماچت
رۆحم پڕ دەکا لە میهر و
ئارامی بەدڵما دێنێ.

ھەواڵی زیاتر