ملوانكه‌ی ئه‌وین

ئازیزه‌كه‌م
ده‌وه‌ره‌وه‌و ببه‌‌ خۆرێ
له‌ ئاسمانی عه‌شقی منا
مه‌هێڵه‌ هه‌وری دابڕان
فرمێسكم پێ ببارێنێ
گشت به‌یانیان تینی سۆزت
با رووم تێكاو
وه‌ك نازنازی روه‌و خۆری
هه‌یوانه‌كه‌م وه‌مگه‌شێنێ!
هه‌ركات بینیت
وا ئومێدی ئاسۆی خۆشیم
به‌ره‌و كزی هه‌نگاو ده‌نێ
ده‌با تیشكت
له‌ بارانی خۆشه‌ویستی
په‌لكه‌ زێڕینه‌م بۆبچنێ
وه‌ك ملوانكه‌
له‌ گه‌ردنم بئاڵێنێ


ده‌وه‌ره‌وه‌…
با بڵێسه‌ی هه‌وره‌ تریشقه‌ی ئه‌وینت
هه‌رچی ناكرێ و نابێ هه‌یه‌ بیسووتێنێ!
هه‌تا منیش
به‌ر له‌ لێو و ده‌مم
دڵم
بۆ ماچێكی ئه‌و ئه‌وینه‌ت
سوجده‌ بێنێ!

ھەواڵی زیاتر