ئێوارەی بەر لە کۆتایی؛ سێ تێکستی شانۆیی

نوێترین کتێبی چاپکراوی نووسەر و شانۆکار دانا ڕەووف کتێبی “ئێوارەی بەر لە کۆتایی”ـە، کە سێ تێکستی شانۆیی لە خۆگرتووە. نووسەر سەبارەت بەم بەرهەمە نوێیەی ئەوەی خستەڕوو کە ) ئێوارەی بەر لە کۆتایی) بریتییە لە سێ دەقی شانۆیی کە ئەوانیش ئەمانەن:

“تارمایی و سێبەرەکان، ئێوارەی بەر لە کۆتایی، ئاوازێکی بێدەنگ”. گوتیشی: “ئەم شانۆنامانە لە سێ کاتی جیاوازدا نووسراون، بە هەر سێکیان سێینەیەکی شانۆیی پێک دەهێنن و یەکتری تەواو دەکەن، بەڵام لە هەمانکاتدا هەر بەشەی دەقێکی سەربەخۆیە و دەکرێت، وەک شانۆنامەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”. ئەم کتێبە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی کەپرە و بە چاپێکی قەشەنگ لە چاپ دراوە.
دانا ڕەئوف؛ نووسەر و شانۆکار لە دایکبووی شاری سلێمانییە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە و خاوەنی نزیکەی 50 کتێبی ئەدەبی و شانۆییە لە نووسین و وەرگێڕان و یەکێکە لە چالاکترین شانۆکارەکانی تاراوگە و هەر لەمساڵدا بۆ یەکەمجار خەڵاتێکی بەناوی خۆیەوە بۆ دەقی شانۆی خۆماڵی پێشکەش کرد.

ھەواڵی زیاتر