حەمەسەعید حەسەن
تا ئێستا ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـلە سنگی کچان بێ، له هه‌ڵمه‌تا
پیره‌مێرد
هۆ مه‌رده‌که‌ی گردی یاره!
ئاگادار بووی، ئه‌م به‌هاره،
قه‌ڵغان به‌رۆکی کچان بوو
بۆ شه‌سته‌بارانی گولـله؟
ئاگادار بووی سوپای زه‌روو
به‌ربووه خوێنی ئه‌م شاره؟
ئاگادار بووی جۆگه‌له‌ی خوێن
له بناری سه‌یوانه‌وه
ڕووی کرده شار؟
چاوی منداڵ
نیشانه بوو بۆ چنگی داڵ؟
هۆ مه‌رده‌که‌ی گردی یاره!
هۆ پیره‌مێرد!
ئاگادار بووی
گه‌ردن نه‌ده‌ترسا له کێرد؟
قه‌ڵای وره‌ی (دایه ئامین)
به‌رزبوو وه‌ک لوتکه‌ی سه‌فین؟
سه‌ری بڵندی (سنه‌وبه‌ر)
گه‌ییشتبووه ئاستی هه‌ور؟
ماندووی قه‌دی باوه‌ڕی بوون
خێڵی ته‌ور؟
*
تۆیه بروسکه له تیشکی
چاوی گه‌شت بترسێ،
په‌تی سێداره له پرچت
گولـلە له سنگی سه‌رکه‌شت بترسێ،
زنجیر له پێت
دار له له‌شت بترسێ،
ئاخۆ وه‌چه‌کانی نیرۆن
له‌به‌رده‌م کێوی وره‌تا
چۆن له‌رزینێ له‌رزی بن، سنه‌وبه‌ر؟
له‌به‌رده‌م گڕکانی قین و تووڕه‌ییتا،
چۆن به‌زینێ به‌زی بن، سنه‌وبه‌ر؟
*
که ده‌بینی
خوێندکارانی ئه‌م وڵاته
یه‌خه‌ی شه‌قامیان گرتووه،
خه‌نجه‌ری ده‌بانی تۆڵه
کێلانی به‌جێ هێشتووه،
که ده‌بینی
هاوڕێیانت ده‌یانه‌وێ
ته‌می خه‌م بڕه‌وێته‌وه،
تاڤگه بۆ شاخ
ماسی بۆ چه‌م
زمان بۆ ده‌م
جووتیار بۆ گوندی دێرینی بچێته‌وه،
له خۆشی‌دا
مه‌زاره‌که‌ت جێ ده‌هێڵی و
سه‌ما ده‌که‌ی، سنه‌وبه‌ر
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی بێ شکۆی
ته‌ما ده‌که‌ی، سنه‌وبه‌ر.
*
ببووره لێم
که ناتوانم شیعرێ بڵێم
شیاوی باڵای تۆ بێ،
ئه‌گه‌ر شیعرێ
هه‌ر دێڕێکی هه‌ڵۆیه بێ،
هه‌ر حه‌رفێکی پشکۆیه بێ
هێشتا ده‌ستی ناگاته داوێنی تۆ،
گه‌شتر نابێ
له دڵۆپێ خوێنی تۆ.
*
سلێمانی
کۆتاییی ئه‌پریلی ١٩٨٢