مەسروور بارزانی و ئاڵای کوردستان لە داونینگ ژمارە ١٠نوێنەری شکۆی پەنجا ملیۆن کوردە، پارتیی چی و ماڵی چی؟

شێركۆ هەژار

کورد لە دنیا هەیە؟ ئەگەر هەیە کوا ئاڵاکەی لەسەر
خانووەکەی نیویۆرک؟
ئێستا لە پەنجا ملیۆن کوردی سەر زەوی، هەویەتی
وجوودی کە ئاڵای ئیعتیراف‌پێکراوە لە پەنجەرەیەکەوەیە
کە لە یەکێک لە دەوڵەتە دەستکردەکانی ئینگلیز و فەرەنسا
(عێراق) بۆ کورد کراوەتەوە کە : ئەی کورد تۆ مافی بەشی
ئەوەندە پەنجەرەت هەیە کە لێیەوە سەر دەربهێنیت و لە
وجوودی خۆت بدوێیت و داوا و قسەی خۆت بگەیەنیت.
سەرۆکی فەرەنسا کە بیەوێت قسە لەگەڵ ئەو پەنجەرەیەی
کورد بکات، لە خاکی ئەو پەنجا ملیۆنە فڕۆکەکەی دەبات
و لە کوێ دەنیشێتەوە؟ لە هەولێر. ئەی سەرۆکی ئینگلیز
لە کوێ چا دەخواتەوە و ئاڵای کورد لە داونینگ ژمارە ١٠
بۆ پێشوازیی کورد هەڵدەکات؟ لە هەولێر چای دەخواتەوە و
سەرەکوەزیرانی کورد بە ئاڵای کورد لەو ژوورە
پێشوازی لێ دەکات کە رۆژێک حوکمی زۆربەی هەسارەی
زەویی کردووە.
ئێستا ئەگەر جوو دەوڵەتی سەربەخۆی نەبوایە و، هەر
هەرێمێکی لە شوێنێک پێ رەوا بدیترایە و، بە ئاڵای
جووەوە لە لەندەن پێشوازی لە نوێنەری بکرایە، هەموو
جووی جیهان دەکەوتنە دۆعا و سەڵەوات و لەندەنیشیان
دەکرد بە یەکێک لە شوێنە پیرۆزەکانیان.
لە هەموو کورد و کوردستان، ئەو تاقە دەنگەی هەولێر
رێگە دراوین لە ” وجوود”ی سەرزەویی دەسەڵاتدارانی
دنیادا، ئەگەر سەدهەزار رقیشمان لە ماڵی بارزانی و
حکومەت و هەر شتێک ببێت، ئەوا ئەوەندە قەبووڵ‌کرانەمان
لەسەر زەوی شکۆی ئێمە، ئێمە هێشتا لە دەرەوەی ئەوە
” وجوود”ێکمان نیە. هەوڵی سووکایەتیکردن بەوە
سووکایەتی‌کردنە بە پەنجا ملیۆن کورد و، دەبێتە خزمەت
کردن بە تاران و ئەنقەرە و بەغدا و شام، کە ئێستا لە رقان
خۆیان دەخۆنەوە، کە وا باسی وجوودی شتێکی تریش
لە دەرەوەی ئەوان لە دنیادا شوێنی خۆی دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر