نیگا

نیگایەکی گەرمت هەیە زۆر بزێوە
تێدەپەڕێ و…
بەیانیانیش شنەدەکا وەک کازێوە،
٭ ٭ ٭
نیگایەکی نەرمت هەیە
دڵم دەباو
هەستی دنیاش دەهەژێنێ
نیگایەکە…
من و زەوی بەیەکەوە رادەژێنێ.

نیگاكانت زۆر شیرینن
كە بۆ من دێن
هەر دڵم نا…
خاڵی لاواوزو بەهێزم دەبینن
دەمكەن بە یەكپارچە شیلە
بە گڕ بە پشكۆ بە ژیلە

نیگاكانت
نیگای ناسكی دیدەكانت.

ھەواڵی زیاتر