یاخی بوون

حەزم وابوو بۆیەی ئەسرینی ڕەنگاو ڕەنگ
بەسەر تابلۆی خەندەکانمدا بڕژێنی…
چارۆگەی ڕۆژە سپیەکانم
بۆ بکەیتەوە بە درەختێکی پەنجە سەوز!
کەچی دەبێ گوڵی گیرۆدەییم
لە ئینجانەی بێ باکی تۆ دەربهێنم!
دەبێ سەربازەکانی چاوەڕوانیم،
بگەڕێنمەوە سەر قەڵای بڵندی خۆم!
من لە ژوورە تاریکەکانی دەروونمدا…
دەیان مۆمی ئومێدم پێ کردبوو
دەمەویست نەکەویتە چاڵی بێدەنگی خۆتەوە
کەچی وەک ساز شکارێکی دەبەنگ
باخی دەستەکانمت جێهێشت!
من لێرەوە..
گەڵاو گوڵی دەستەکانم تەنها بەخودا دەسپێرم
بۆ عەشقی تۆش،
سەدان وشەی کپ و خامۆش
هەزاران هاواری بێدەنگ وا دەنێرم…

ھەواڵی زیاتر