گەڕان لەناو بۆگەڕاودا

کەدێیتەگۆ
باڵی خەیاڵم
بەرەو کۆڵانەکانی خولیات دەبەی..
کار بە پاساری دەسپێری
سڕینەوەی تۆزی ڕووی گوڵ
بە پەپوولە
گۆرانی بە بولبول
جامی شیرینی بە هەنگ
هێنانی نێرگس
بە پەپووسلێمانکە
هەموو ئەمانە بەیەک ڕەنگ
بۆشادی بوون دەکەی بە ئاهەنگ..
وەستام سابەڵکو بێی نەبووی
تۆش بووی بە بووی نادیاری بەدووداگەڕاو
بە ئەستێرەی شەو لە ئەستێرکدا بینراو
ڕۆیم هاتبووی
هاتمەوە ڕۆیبووی..
ئائەمەیە بەتاڵ دەورو خولی دەوران
هەر ئەمەیە ناسروشتی چەرخی ژیان..
کوێ دورە بیهێنە بەرچاوت
بەبێ بێسنور داینێ داوت
لەناو پانتایی بونما پەی دەرپەی بگەڕێی
لەناومایت و ناگەی بەمن
لەناوتام و هەروا دێم
دەرێت بەدودا دەگەڕێم..!
دێ با دەیدا لە تەوێڵی بەربنار
دەیلاوێنێ بەپەنجەی ناسکی، نزار
کەچی هێشتا تۆی لەمن گوم و نادیار
کەدەتبینێ گوزەردەکەی بەوناوەدا
گوڵ پێی شەرمە دەربکەوێ لە کۆسار..

ھەواڵی زیاتر