خاکی ژێر پێتان ماچ ده‌که‌م

حەمەسەعید حەسەن

هۆ دایکانی جگه‌رگۆشه‌ ئه‌نفالکراو!
کانیاوێ ڕێز،
مێرگێ سڵاو.


  • ئه‌گه‌ر ئاسمان
    ئه‌ستێره‌یه‌کی پێوه‌یه‌،
    ئه‌وه‌ چاوی
    تاقانه‌یه‌کی ئێوه‌یه.

  • دره‌ختێ به‌ پێوه‌ مابێ،
    له‌ ئێوه‌وه‌
    فێری خۆڕاگرتن بووه‌،
    په‌‌پووله‌یه،
    به‌ تیشکی مۆمێ سووتابێ،
    له‌ ئێوه‌وه‌
    فێری له‌خۆبوردن بووه.
    *‌
    هۆ دایکانی جگه‌رگۆشه‌ ئه‌نفالکراو!
    کانیاوێ ڕێز،
    مێرگێ سڵاو،
    به‌ قوربانی دار و به‌ردی ناو دێتان بم،
    به‌ قوربانی خاک و خۆڵی ژێر پێتان بم.

٢٠٠٣

(*) أبوس الأرض تحت نعالكم. توفیق زیاد.

ھەواڵی زیاتر