ئەفسوونی نووسین؛ نوێترین کتێبی پشکۆ نەجمەدین

نوێترین کتێبی نووسەر و شاعیر “پشکۆ نەجمەدین” بەناونیشانی ” ئەفسوونی نووسین” لە لایەن ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ لە دوتوێی 125 لاپەڕەدا چاپ کراوە و لە ئایندەدا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم کتێبە کۆمەڵێک نووسینی ئەدەبییە، کە هەڵقوڵاوی ئەزموونی نووسینی نووسەرن لە ماوەی ئەو ساڵانەی کە نووسەر تێیدا سەروکاری لەگەڵ دونیای شیعر و نووسیندا هەبووە.

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا ئەوە دەخاتەڕووکە “خوڵقێنەرانی ژانرە جیاوازەکانی ئێمە، بە کلاسیک و نوێخوازیانەوە، تاکو تەرا نەبێ، ئەزموونی نووسینی خۆیانیان نەنووسیوە و نەگێڕاوەتەوە. من دڵنیام، بەشێک لە نووسەران و ئەدیبە دیارەکانی کورد هەر نەبێ لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە و پاشتر هەتا ئێستاش، ئەزموونێکی قوڵیان لە پڕۆسەی نووسین و داهێناندا هەبووە و هەیە، کەچی پێچەوانەی ئەدیب و نووسەرە دیارەکانی میللەتانی دونیا و ڕۆژهەکاتیش، کەمتر قسەو باسێک و لێکدانەوەیەکیان بۆ ئەزموونی خۆیان کردووە.
من هەوڵم داوە، لەم کتێبەی ناوی(ئەفوونی نووسین)م لێ ناوە، خوێندنەوەیەک بۆ پەیڤین و گێڕانەوەی هەندەک نووسەری جیهانی بکەم، لەمەڕ ئەزموونی نووسینی خۆیان بەتایبەت و مانا و ڕەهەندەکانی ئەزموونی نووسین، قسەو باسێکیان کردووە.”
ئەم کتێبە زنجیرەی چوارەمە لە کتیبە چاپکراوەکانی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگە و لە دوا ی نەورۆز لە مەراسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی نووسەر بڵاو دەکرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر