چوار ڕۆمانی هیوا قادر بڵاو کرایەوە

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چوار ڕۆمانی شاعیر و ڕۆماننووس هیوا قادری بڵاو کردەوە، کە سیانیان چاپی دووبارەیە و یەکێکیان بۆ یەکەمجارە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. رۆمانی “کۆشکە سوورەکە” نوێترین رۆمانی هیوا قادرە و رۆمانەکە باس چیرۆکی چەند مرۆڤێکی دەسەڵاتخواز دەگێڕێتەوە کە لە پێناو مانەوەی خۆیاندا ئامادەی هەموو کوشتارێکن. هاوکات دەزگای سەردەم هەر سێ ڕۆمانی “مالی پشیلەکان، منداڵێک لەسەر مانگە، و منداڵانی گەڕەک”ی هەمان نووسەری چاپ کردەوە.
هیوا قادر لە مەراسیمی بڵاوکردنەوە رۆمانەکاندا کە لە بینای سەردەم سازکرا، باسی لە ئەزموونی گێڕانەوەی خۆی کرد و کە بەر لە نووسینی رۆمان ئەو ئەزموونی گێڕانەوەی دیکەی هەبووە چ لە شێوەی سەفەرنامەدا، کە چەند ساڵێک بەر لە بڵاوکردنەوەی رۆمانەکانی چاپ و بڵاوی کردوونەتەوە.
هیوا قادر، خاوەنی چەند دیوانێکی شیعریی و چەند کتێبێکی وەرگێڕدراوە و هاوکات بێجگە لەم چوار رۆمانانە، چەند بەرهەمێکی دیکەی ئەدەبی بڵاوکردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر