حەمەسەعید حەسەن
بیستوحه‌وت ساڵه من به ته‌ماتم
چاوه‌ڕێی نه‌ختێ لوتف و خه‌ڵاتم
ببووژێته‌وه خاکی وڵاتم
هیج گوێ ناده‌یته ده‌رد و ئاواتم
چونکه ئه‌یزانی بێ ده‌سه‌ڵاتم
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم؟
بۆچی به ناهه‌ق وا سووکت کردم؟
بیستوحه‌وت ساڵه به‌بێ زیاد وکه‌م
ئه‌پاڕێمه‌وه هه‌ر هاوار ده‌که‌م
یا خوا کافریش نه‌بێ به جه‌سته‌م
وێڵ و سه‌رگه‌ردان بێ تین و خه‌سته‌م
هیچم پێ ناکرێ دیل و ده‌ستبه‌سته‌م
گوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم؟
بۆچی به ناهه‌ق وا سووکت کردم؟(1)
مامۆستا (فایه‌ق بێکه‌س) یادی به خێر، 1946 له سلێمانی، شیعری (بیستوحه‌وت ساڵه)ی به‌ره‌و ڕووی (مه‌عرووف جیاووک)ی موته‌سه‌ڕیف و (ئه‌دمۆنز)ی ڕاوێژکاری ئینگلیز خوێنده‌وه، نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌یش له دووه‌مین فێستیڤاڵی شیعری کوردی‌دا که له ڕۆژانی کۆتایی ئاداری 1979 دا، له هه‌مان شار ساز کرا، هۆنراوه‌ی (هه‌ڵه‌بجه غه‌ززه‌ی خه‌مناکه)ی به‌ره‌و ڕووی (ئه‌رشه‌د زێباری)ی پارێزگار و (عه‌بدولڕه‌ززاق فارس)ی(2) به‌رپرسی به‌عسییه‌کان خوێنده‌وه. مه‌عرووف جیاووک کوردێک بوو دڵسۆزی گه‌له‌که‌ی و ئینگلیزیش له چاو به‌عسی دڕنده‌دا، په‌پووله بوو. به‌رواردکردنی هه‌ڵوێسته‌شیعره‌که‌ی بێکه‌سی نه‌مر (که له نێوان پاڕانه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، له یه‌که‌میانه‌وه نزیکتره،) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مندا، بۆ سه‌لیقه و لێکدانه‌وه‌ی خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵم. ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، له‌سه‌ر ئه‌وه شیعره، له ئاسایشی سلێمانی پێیان گوتم: (تۆ به ئێمه‌ت گوتووه نه‌وه‌ی هیتله‌ر، له‌سه‌ر ئه‌وه کوشتنت ڕه‌وایه، به‌ڵام تا نه‌تڕووخێنین ناتکوژین، ئێمه قاره‌مان دروست ناکه‌ین.)
هه‌ڵه‌بجه (غه‌ززه)ی خه‌مناکه و
منداڵانی پۆلیس به‌رده‌باران ناکه‌ن،
دووکانداره‌کانی دووکان
به ڕووی پۆستاڵدا داناخه‌ن،
سلێمانی (سۆیۆتۆ)یه و
گه‌نجه‌کانی ده‌ست ناده‌نه یه‌خه‌ی سیخوڕ،
هه‌موو گوندێکی کوردستان
چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌که‌ی (گێڕنیکا)یه و
که‌چی ڕۆژنامه و گۆڤار و
ئاژانسی ده‌نگوباسه‌کان
نوستووی گوێی گان.
ورووژاوه
هه‌ر شاره‌زه‌رده‌واڵه‌یه ورووژاوه،
هه‌ر قوتابیی قوتابخانه‌که‌ی هیتله‌ره و
گه‌ڕی له‌م ناوه ئاڵاوه.
زه‌رده‌واڵه به شانه‌کان
به‌و سنووره‌یش ڕازی نابن
باپیریان نه‌خشه‌ی کێشاوه،
لایان وایه مێژوو عه‌ره‌بانه‌یه‌که و
به پاڵی ئاره‌زووی ئه‌وان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه.
ئه‌ی شاره بچکۆلانه‌که‌م!
ڕۆژی ده‌یان
مۆخی لاوان
ده‌رخواردی ماری سه‌ر شانی
زوحاک ده‌ده‌یت و ماره‌کان هه‌ر تێر نابن،
ئه‌ی ماره‌کانی سه‌ر شانی زوحاکی نوێ!
ڕۆژێ دادێ
ئه‌وه‌نده‌ی به‌رزاییی هه‌ڵگورد،
ئه‌وه‌نده‌ی پانیی شاره‌زوور
له‌به‌ر بینی ئاغاکانتاندا خڕ ده‌بێ،
جامی شاره بچکۆله‌که‌م فراوانه
به‌ڵام با سه‌د هێنده‌ی تریش فراوان بێ،
ئه‌و ڕۆژه دادێ پڕ ده‌بێ
ئه‌و ڕۆژه دادێ پڕ ده‌بێ.(3)
*
(1) ئومێد ئاشنا، دیوانی بێکه‌س، ل33 و 34 چاپی دووه‌م، ده‌زگای ئاراس 2005 هه‌ولێر.
(2) به ئه‌بوو حاته‌م بانگیان ده‌کرد، به‌ڵام چونکه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به سه‌ددام حوسه‌ینی گوتبوو: أنت الجبل، أنت السهل، أنت النهر، أنت الهور، بۆیه به ئه‌بولهۆڕ ناسرابوو.
(3) غه‌ززه شارێکه له فه‌له‌ستین، ئه‌و سه‌رده‌مه له بن ده‌ستی ئیسرائیل‌دا بوو. سۆیۆتۆ: شارێکه له باشووری ئه‌فریکا، ئه‌و سه‌روه‌خته زوو زوو خه‌ڵکه‌که‌ی به گژ سپیپێسته ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کاندا ده‌چوونه‌وه. شاره‌دێی گێرنیکا: 1937 له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا نازیسته‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر خواستی فاشیسته‌کانی ئیسپانیا خاپووریان کرد و (پیکاسۆ)یش له تابلۆیه‌کدا ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌رجه‌سته کرد.