مامز هەرکی شاعیر
لەچوارچێوەی کارو چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییە بەردەوامەکانی خۆیدا، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، کاتژمێر(4:30) ی ئێوارەی پێنجشەممە 2022/3/10 لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، ئێوارەکۆڕێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی دووبەرگ لە نامیلکە شیعری( ئەندێشەی سروشت و ئەوین) بۆخاتونی شاعیر ( مامز ساڵح هەرکی ) سازدەکات.
٭ شایانی باسە، هەردووبەرگی ئەو نامیلکە شیعرییە بە دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان دەکرێت.