(***)

ڕێحانه‌ ئه‌حمه‌د

ئای کە جوانبو
یەکەم دیدار
سیمات فریشتە
ئـاسـابـون
چاوەکانت پرلـــە
سیحــرو
نیگاکانم تیا تاسابون!
عەشقت بەهارێک بوو
لـە ڕەنگ
پەپوولەی حەزو ئارەزوم
لێی ئاڵابون!
هەستەکانت
وەکو خۆرە تـاو شەبەنگ
بەسەر لوتکەی
عەشقی مندا هەڵڕژابون!
ساباتێکمان ساز کردبوو
لە ڕەنگی پەلکەزێڕینە
پڕشکۆفەی شیعرو ماچ بوو
لەگـوڵجـاری ئەم ئەڤینە!
لە جۆلانەی ئامێزمــدا
کۆرپەی حەزتم ڕادەژەنی
بەعەشقەوە دەملاوانــی
خونچەی لێوت تابەیانی
بەڕووی مندا پێدەکەنــی!

ھەواڵی زیاتر