تەم

بێبەش پیرۆتی

بەس بڵێ گۆڕاوە سووڕی رۆژگار
یا نە
رۆیی بۆی شەمامە
لێڵ بوو چاوەی روونی کانی
ژێ پساوە بەژن و باڵای پیرە تار.
گیانە!
ئەو لۆمانە گشتی هەر تەمن
بوونە پەردەی پەنجەرەی بەر خۆرەتاو،
بۆیە تاریکە بە ناو کۆشکی ژیان
سڕە ئامێز و دەمی بووکی بەیان.
هەستە بۆگەن بووە لە نێو زەلکاوان
قڕ بووە عەتری شەمامەی باخەڵ
لە گەناوی بەرگڕەی گەرمی دراو
هەرچی چاو دێتە بەری نامۆیە
چەرخی بیر
سووڕی لە دەوری خۆیە.
بۆیە گۆڕانی دەوێ ئەو دەورە
بۆیە لادانی دەوێ ئەو هەورە

ھەواڵی زیاتر