خولیا حسێن
بهرامپیلێك پڕ له نێرگزی تاسه‌و
غوربه‌ته‌كانی دووری
به ملمه‌وه
چارۆگێك پڕ له قه‌سه‌ری
وشكه‌وه‌بووی ئومێده ههڵپروكاوهكانی
به‌رهه‌تاوی پێده‌شته‌كانی عه‌شق
به پشتمه‌وه
ماكی سه‌دان هه‌زار برینه قوڵه‌كانی لێكدابڕان
به دڵمه‌وه
هه‌ر ده‌ڕۆم و
ده‌ڕۆم و
ده‌ڕۆم و ده‌ڕۆم
شار به شار
شاخ به شاخ
قه‌راخی ده‌ریاو
لێواری رووباره‌كان و
ناو دارستان و
ته‌ختایی و
به‌رزی و نزمی
پانتاییه‌كانی ئاسمان
له‌سه‌ر كه‌وتنی شاخه‌كان
له راكشانی قه‌راخ ده‌ریاو
له پیاسه‌ی دوور و درێژی لێواری
رووباره‌كانیش
له فڕینهكانی سه‌ر هه‌ور و
ناو قوڵاییه‌كانی ئاسمان
له‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆمم
یان له نێوان كه‌سانێكی زۆریش ون بم
مهتهلۆتكهیهكی سه‌قه‌ته
ته‌نیایی
به باوه‌شمه‌وه
هه‌ر ده‌ڕۆم و ده‌ڕۆم و ده‌ڕۆم
له به‌رۆكم نابێته‌وه.