(***)

فه‌ره‌یدوون عه‌باس

بەبێ ویستی خۆمان
ڕۆژێک پرچی
من و کەزیەکانت بەفر دەگرێ
ئەوەی ڕوحی لەبەردایە
لەم سەر زەمینەدا دەمرێ
ژیان ھاوشێوەی
ئەم بەفرە
لە دوا وێستگە دەتوێتەوە
پەڕاوی کردەوەکانمان
بەدەستی ڕاست دەدرێتەوە
نەتزانیوە ئازاردانی
مرۆڤەکان
خاڵی ئەساسی سزایە
ئەمەش ئەنجامی
قبوڵی شیوەن و ناڵەو نزایە
پەچەت لادە
ئازار بەسە
نوێژو ڕۆژووت بەرناکەوێ
تا ھەور
پێشی بەرنەدا
تریفەی مانگ دەرناکەوێ
ڕێگەم بدە بۆخۆم
تارات بەسەردادەم
نەک تەمەن بیخاتە سەرت
بەرگی حه‌سرەتی
ڕابردوو ببەخشێ بە باڵاو بەرت

ھەواڵی زیاتر