“تۆ هەموو شتە جوانەکانی منی”

یەکەم رۆمانی ئەحمەد ئال حەمدان بە کوردی

لە نوێترین کتێبی وەرگێڕدراویدا نووسەر و وەرگێڕ سەباح ئیسماعیل؛ ڕۆمانێکی ئەحمەد ئال حەمدانی بەناونیشانی “تۆ هەموو شتە جوانەکانی منی” بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدرا و لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند بڵاوی کردەوە. ئەم رۆمانە یەکەم رۆمانی ئەم نووسەرەیە بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە و نووسەرەکەی خاوەنی تایبەتمەندیی گێڕانەوەییە، کە زاڵبوونی زمانێکی شیعرییە بەسەر گێڕانەوەکەیدا.

ڕۆمانەکە چیرۆکی عەشقێکی ناکام دەگێڕێتەوە لەنێوان دوو مرۆڤدا، کە هیوای زۆریان لەسەر یەکتری هەڵچنیوە. کاتێک یەکێک لەم دوانە خۆشەویستەکەی لەدەست دەدات، بەڵام ناتوانێت بڕوا بەوە لەدەستدانە بکات و نووسین دەبێتە هێز و پاڵپشتێک بۆی و وزەیەک بۆ هەستانەوە و بەرەوامی و لەلایەکی دیکەشەوە ئارامی و خۆڕاگریی پێ دەبەخشێت.
سەباح ئیسماعیل؛ نووسەر و وەرگێڕ، ئێستا دانیشتووی شاری کەرکوکە و خاوەنی زیاتر لە 35 کتێبی بڵاوکراوە و تا هەنووکەش بەردەوام لە نووسین و وەرگڕان.

ھەواڵی زیاتر