حه‌قیقه‌ت و سه‌راب

كاروان عه‌بدوڵڵا

ئەمویست لاپەڕەیەک لە کتێبی دڵ
بخوێنمەوە بۆت
کەچی لەپڕ بوویتە باڵندەیەکی کۆچەری
ئەمویست بە زمانی چاو
پێت بڵێم : لە چاومدا خۆت ئەبینی ؟
کەچی جەستەم لەتۆدا بوو بە هەڵم
بوو بە ئاو
ئەمویست بە زمانی پەنجەم
بێدارت کەمەوە
لە خرۆشی جەستەم
کەچی پەنجەت بوو بە ئاسک
نەمئەتوانی ڕاوی بکەم
تۆ هەم حەقیقەتی، هەم سەراب
کە پێت ئەگەم
لە فڕیندا ئەتبینمەوە
کە پێم ئەگەی لە هەڵمدا ئەمتوێنییەوە

ھەواڵی زیاتر