ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کورد بە زمانی فەڕەنسی بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی لە لەلایەن نووسەر و شاعیرەوە ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کورد کۆکرایەوە و بۆ زمانی فەرەنسی وەرگێڕدرا، لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی ناساندنێک بۆ کتێبەکە کرا.

بە مەبەستی ناساندنی ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستان بە زمانی فەڕەنسی کە لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی هارماتان/ بەشی میللەت و کولتوور و ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵات بڵاوبۆتەوە، یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی (بەسەرپەرشتی شاعیر و نووسەر کەژال ئەحمەد) و دەزگای هارماتان (بەسەرپەرشتی شاعیر و نووسەر د. نەزەند بەگیخانی) کۆڕێکی شیعری بۆ کۆمەڵێ ژنە شاعیری کوردستان بە هەردوو زمانی کوردی و فەڕەنسی رێکخست، کە بە شیعرەکانیان لەو ئەنتۆلۆژیایەدا بەشدارن.
ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستان هەڵبژاردەیەکە لە شیعری ٣٠ ژنە شاعیر لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان. شیعرەکان لە لایەن شاعیری کورد د.ئەحمەدی مەلا-وە کۆکراونەتەوە و وەرگێڕدراون. شاعیری فەڕەنسی نیکۆل باریێر پێشەکی بۆ کتێبەکە نووسیوە و نووسەر ژێرار شالیان هەڵیسەنگاندووە. پڕۆژەکە لە لایەن د. نەزەند بەگیخانی- یەوە سەرپەرشتی کراوە وەک بەڕێوەبەری بەشی ناوبراو لە دەزگای هارماتان لە پاریس.

ھەواڵی زیاتر