پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

رۆژێ دادێ

شه‌یدا مه‌عروف مه‌حموود

هه‌روام.. رۆژێ دادێ
من ده‌بمه‌ گه‌ڵای وه‌ریو
ئه‌و ئه‌بێته‌ رووخانی عه‌شقم
رۆژێ دادێ
سنه‌وبه‌ره‌كانی جێژوانمان وشك ئه‌بن
چیدی چاوه‌ڕێی ژوانمان نابن
وتم: رۆژێ دادێ
هه‌رچی هه‌ناری…
نێو ئه‌م عه‌رشه‌یه‌ ئه‌ڕزێ
خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رزه‌وی و …
به‌لاواندنه‌وه‌ رایده‌ژه‌نم
ئه‌وه‌ من بووم…
عه‌رشم پڕكرد له‌ گریان و
ئاسمانم سپارد به‌ قریشكه‌!