دانا لەتیف
پرسی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام زۆر دیاره له دنیای ئێستادا، هیچ حكوومەت و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه بتوانێ سه‌ركه‌وتوو بێت، بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بدات. كۆمه‌ڵناسه‌كان پێیان وایه گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بریتییه له هه‌بوونی داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش ئه‌ویش به‌ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر داهاتووی نه‌وه‌كانی داهاتوومان دروست بكه‌ین.
رێكخراوی فائۆ له ساڵی 1989 پێناسه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام ده‌كات به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و پارێزگاریكردنه له سه‌رچاوه و بواره سروشتییه‌كان و ئاراسته‌كردنی گۆڕانێكی ته‌كنیكی و دامه‌زراوه‌یی به‌ره‌و ده‌سته‌به‌ركردن و به‌رده‌وامیدان به تێركردنی پێداویستییه‌كانی نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو به تایبه‌ت له رووی ئاو و سه‌رچاوه ئاژه‌ڵیی و ژینگه‌یی و ئابوورییه‌كان.
هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵناسه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كه زۆربه‌ی رێكخراوه جیهانییه‌كان كۆدهنگن له‌سه‌ری بریتیین له نوێكردنه‌وه‌ی ژیان و چۆنایه‌تیی ئابووریی و گه‌شه‌سه‌ندنی و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له ئامانجه‌كان بریتییه له پاراستنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و رێكخستن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و سه‌رچاوانه و ره‌چاوكردنی پێداویستیی نه‌وه‌ی داهاتوو به‌و سه‌رچاوانه و رێكخستنی ئاستی به‌كارهێنانیان. گرنگیدان به ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆڵه‌كه و ئامانجی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامه به تایبه‌ت له پاراستنی ژینگه و گرنگیدانی زیاتر به پرسه ژینگه‌ییه‌كان. وێڕای ئه‌وه‌ش، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له پێشچاو بێت گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌ر رێكخستنیی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان هه‌م له ئاستی ناوخۆ و هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌دی نه‌یه‌ت، ئه‌مه‌ش پێویستیی به دانانی چه‌ندین پلان له هه‌موو ئاسته‌كان له پێناو رێكخستنه‌وه و دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و كایانه‌ی كه تووشی داته‌پین و ڕووخان بوونه‌ته‌وه.
پره‌نسیپه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له ئابووریی هه‌مه‌چه‌شنن، به‌ڵام كۆمه‌ڵه بنه‌ما و پره‌نسیپێك هه‌یه پێویسته به‌رده‌وام له پیشچاو بێت، بۆ نموونه‌ی په‌راوێزخستنی وێناكردنه كه‌سییه‌كانی مرۆڤ زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پره‌نسیپه گوزارشته له‌وه‌ی كه ده‌بێت مرۆڤ هه‌وڵ بدات تێگه‌شتنه كه‌سییه‌كانی خۆی بخاته‌لاوه، له بری ئه‌وه، هه‌وڵ بدات كه ده‌ست بۆ داهێنراوه ته‌كنه‌لۆژییه تازه‌كان ببات و به كه‌مترین زیان هه‌وڵی زۆرترین به‌ده‌ستهێنان بۆ مرۆڤایه‌تی بدات. بایه‌خدان به ئیكۆ سیسته‌م یه‌كێكه له بنه‌ما سههرهكییهكان، چونكه چۆنایه‌تیی و ئهركیی ئیكۆسیستهمهكان زۆر له‌وه گرنگترن كه مرۆڤ هه‌وڵی بۆ نه‌دات و وێناكردنێكی كاتیی و رواڵه‌تی هه‌بێت، بۆیه پێویسته له بری ئه‌وه بایه‌خ به ژینگه و به‌رنامه ژینگه‌ییه‌كان بدات و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیش له‌م بواره‌دا بایه‌خی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه له به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامدا هه‌یه و گوزارشته له‌وه‌ی كه پێویسته له رووی دابه‌شكردنی سه‌رچاوه سروشتیی و مرۆییه‌كان ره‌چاوی دۆخی یه‌كسانی هه‌موو نه‌وه‌كان بكرێت به نه‌وه‌كانی ئیستا و داهاتوویشه‌وه.
هه‌روه‌ها له لایه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له پرۆسه‌ی بڕیاردان یه‌كێكه له پیشمهرجهكانی سه‌ركه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، بۆیه پێویسته له هه‌موو ئاست و قه‌باره‌كان به‌شداری له نێوان كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌بێت و مرۆڤ پێویسته پێش هه‌ر بونه‌وه‌رێكی تر لهپیشچاو بگیردرێت، چونكه مرۆڤایه‌تی بنه‌چه‌ی مانه‌وه‌ی زه‌وی و كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان، به مانه‌وه‌ی مرۆڤیش، ئه‌گه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی رێكخستن به‌رفراوانتر ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ش سوودوه‌رگرتنی ئه‌قڵانییانه له سه‌رچاوه‌كان، سه‌رچاوه مرۆیی و ژینگه‌یی و سروشتییه‌كان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ئاست و قه‌باره‌ی جیاواز بوونی هه‌یه، بۆیه پێویسته به‌وردی بایه‌خ به‌و سه‌رچاوانه بدرێت و ره‌چاوی داهاتوویی نه‌وه‌كان و گرنگیی ده‌سته‌به‌ركردنی پێویستییه‌كانی نه‌وه‌ی ئێستاش له پێشچاو بگیردرێت.