خالید فاتیحی
كه تۆ نه‌بیه
خه‌زاڵه بسك شۆڕهكهی خه‌ونه‌كانم و
منیش نه‌بمه
لاسه‌شۆڕی
هیواو خه‌ون و خۆزگه‌كانت
مانه‌وه‌مان بێهوده‌یه
وه‌ره با لێك جیابینه‌وه.
تۆ ههتوانێكت پێنه‌بێ
بۆ ساڕێژبوونی برینم و
منیش بۆ تۆ
داوه‌ڵێك بم
باشتروایه
جیابینه‌وه.
ده‌ساوه‌ره،
با پێ بنێین به‌سه‌ر روحی تهزیوماندا.