وشکە ساڵی

سەلام عومەر

گەڵاکانی پایز رژاو
سنگ و مەمکی دارەکانیش دەرکەوتن
کەچی چەند ماچێکی هەور و
هیچ کلوە بەفرێکی سپی
بەسیمای جوتیارێک نەکەوتن.
٭ ٭ ٭
خاک دەستەکانی قەڵشین و
کوڵمەکانی وشک بوون
کەچی…
نە ڕووناکی هەورێک و
نە پێکەنینی نمەیەک
روباری لەخەو هەڵنەستاند.
٭ ٭ ٭
گوێم لە قرچەی کارێزێکە
نزا بۆ ڕژانی هەورو
تریقانەوەی شەپۆل دەکا
نوزەنوزی کانیەکیش
لە دوورڕا دێ
دەڵێ…
بە چۆڕێک رووبار و
قومێک گریەی باران نەبێ
ژیرنابمەوە.

ھەواڵی زیاتر