پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ژنێك له‌ دووكه‌ڵ

به‌یان ئیبراهیم

چیتر رازی نابم
ژیان وه‌ك بیره‌وه‌ری سه‌ربازێك
پڕم كات له‌ ژه‌نگی جه‌نگێكی دۆڕاو
من له‌سه‌ر سنگی ره‌شه‌با
به‌ دووكه‌ڵ ژیان ده‌نووسمه‌وه‌
چیتر رازی نابم
به‌ گوڵێ ئه‌ندێشه‌م سه‌ه‌رببێ
من له‌ باخچه‌كاندا
به‌دوای ته‌رمی ژیاندا وێڵم
چیتر به‌ شووشه‌ رازی نابم
من په‌نچه‌رم له‌ شه‌پۆل و
ده‌رگای دڵم له‌ باران ده‌وێ
چیتر رازی نابم
سه‌رم له‌ ته‌م و دڵم له‌ دووكه‌ڵ بێ
من رووناكی له‌ مانگ ده‌سێنم و
ئه‌ستێره‌كان دا ده‌گرم
سپێتی له‌ به‌فرو
نه‌رمی له‌ باران قه‌رز ده‌كه‌م
تا به‌ ژیان بلێم
وه‌ره‌ بمكه‌ به‌ دووكه‌ڵ
پێش ئه‌وه‌ی مردن بمسووتێنێ. ‌