لوقمان مستەفا – هه‌ولێر
كتیبی (په‌یڤی دڵ) بیره‌وه‌ری و هۆنراوه له لایه‌ن ” ڕه‌مزیه ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین دزه‌یی” بڵاو كرایه‌وه، كتێبه‌كه دوو به‌شی سه‌ره‌كیی له‌خۆ گرتووه، به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له بیره‌وه‌ری و به‌شی دووه‌میش هۆنراوهكانن.
چاوم له ماڵێكی ئاوه‌دان هه‌ڵێناوه
ره‌مزیه خان له 25-11-1941 له دێی دووگردكان هاتووه‌ته دنیا، كاتێك له دایك ده‌بێت باوكی زۆر نه‌خۆش ده‌بێت. ئه‌و ده‌ڵێ منی نۆبه‌ره چاوم له ماڵێكی ئاوه‌دان هه‌ڵێناوه، جگه له دایكم (نه‌جیبه ره‌حمان ئاغای حاجی بایز) و بابم (ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین حاجی بایز) كه ئامۆزا و پلكزایی یه‌كتر بوون، ئه‌و كه‌سوكار و خۆشهویستانهشم له‌گه‌ڵمان ده‌ژیان: داپیرم (كافیهخانی كچی شێخ مارفی هه‌ره‌جه)، پلكم (قه‌دره خان) و هه‌رچوار مامەکەم؛ ئه‌نوره، موحسین، سه‌عدی و هۆمه‌ر.
دووگردكان به‌پیته و له دوو گرد پێك هاتووه: گردی سه‌ید وه‌سمان، گۆڕێكی پیاوچاكێكی لێیه و هه‌ر به‌و ناوه‌ش ناونراوه، ئه‌وی دیكه‌یان گرده خهجیلهیه، كه ڕه‌مزیه خان ده‌ڵێ نازانم ئه‌و ناوه له چییه‌وه هاتووه، كه دوور نییه ئه‌ویش ژن چاكێك بووبێت، وه‌ك گردی وه‌سمانی. گرده حهجیله زۆر بڵند و جوان بوو، به‌هاران جوانترین دیمه‌نی هه‌بوو، كه‌سك ده‌چۆوه، دانیشتووانی گوند بۆ سه‌یران به‌سه‌ری ده‌كه‌وتن. به‌هاران له‌گه‌ڵ كیژانی گوندی هاوته‌مه‌نی خۆمان ده‌چووین بۆ سه‌یران، سه‌ماوه‌ر و خواردنمان ده‌برد، تا ئێواره هه‌ر له‌وێ ده‌ماینه‌وه، زۆر جار كه باران متومووری زۆر جوانمان ده‌دۆزییه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و پشكنین له‌و دوو گرده بكرێت، له‌وانه‌یه شوێنه‌واری دێرینی تێدا ده‌ستكه‌وێت.
ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو چووم بۆ قوتابخانه
ره‌مزیه خان ده‌ڵێ: له ساڵی خوێندنی 1946-1947 بابم هه‌وڵی زۆری دا تا له دووگردكان قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كرایه‌وه، ئه‌وسا ته‌مه‌نم پێنج ساڵان بوو چووم بۆ قوتابخانه، هه‌رچه‌نده قوتابخانه‌كه بۆ كوڕان بوو، به‌ڵام من و چوار كچی دی له‌و قوتابخانه‌یه له‌گه‌ڵ كوڕان ده‌واممان ده‌كرد، هه‌موو به‌یانییه‌ك من ده‌چووم به‌دوای هه‌رچوار كچه‌كه‌ی دی و به‌زۆر له‌گه‌ڵ خۆم ده‌مبردن و پێكه‌وه روومان له خوێندن ده‌كرد، له پۆلی دووه‌م هه‌رچوار كچه‌كه وازیان له خوێندن هه‌ڵگرت، هه‌ر من به‌ته‌نیا مامه‌وه.
ره‌مزیه ده‌ڵێ من له خانه‌واده‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه و كوردپه‌روه‌ردا گه‌وره بوومە، هه‌ر له منداڵییه‌وه چوارده‌وری زۆربه‌ی ژووره‌كانمان كتیب و گۆڤار و ڕۆژنامه بوون، باوكم و مامه‌كانم باسی كوردایه‌تی و نیشتمانخوازییان بۆ ده‌كردین، مامم هۆمه‌ر زۆر شتی فێرده‌كردین.
ژیانی لادێ
مانگی، دوو سێ جار دێوه‌ره‌یه‌ك له‌لای شاری موسڵه‌وه ده‌هاته دووگردكان، وڵاغێكی گه‌وره‌ی له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بار ده‌كرد، كه خه‌ڵكی گوندی پێویستییان پێی هه‌بوو، له ده‌رزی، داوهزوو، خه‌نه، كل و كلچۆك، خه‌ناوكه، بازنه، گواره و ورده‌واڵه‌ی ژنان و ….. ئه‌مانه هه‌موو بههێڵكه، خوری، گه‌نم و جۆی ده‌گۆڕییه‌وه. له‌ناو كۆمهڵانهكانی گوندیدا هاواری ده‌كرد: دێوه‌ره خه‌نه، دێوه‌ره بازنه و …. یانی ناوی هه‌موو وردهوڵانهی له‌گه‌ڵ وشه‌ی دێوه‌ره دووباره ده‌كرده‌وه و خه‌ڵكیش تێی ده‌ئاڵان و ئاڵوگۆڕێكی باشیان ده‌كرد.
ژیان له‌لادێدا زۆر ساده و خۆش بوو، خه‌ڵك هه‌موو یه‌كتریان خۆشده‌ویست، له‌هه‌موو جۆره ئیش وكارێك یارمه‌تی یه‌كتریان ده‌دا، به‌بێ جیاوازی هه‌ژار و پاره‌دار هازكاری یه‌كتر بوون، لهساوار كوڵاندن، ساوار كوتاندن، قوڕكاری، بژاری ده‌غڵودان و بێستان و …
بابم هیچ كات جیاوازی نه‌كردووه له نێوان كور و كچ و هه‌میشه ده‌یگوت نابێ جیاوازی بكه‌ین، له جه‌ژندا بابم به مام حه‌سه‌نی ده‌گوت جلی جه‌ژنمان له هه‌ولێر لۆ بێنی، به‌ڵام ئی كچه‌كانیش وه‌كو ئی ئێمه بێت و جیاوازی نه‌كه‌ن.
هه‌ر گیز له یاد ناكرێن
ره‌مزیه ده‌ڵێ: یه‌كێك له‌و ڕووداوانه‌ی سه‌رده‌می منداڵی، كه هه‌ر گیز له یاد ناكرێن، ئه‌وڕۆژه بوو، كه لۆرییه‌كی گه‌وره له‌پێش دیوه‌خانی ماڵی ئێمه وه‌ستا، لۆرییه‌كه پڕبوو له ژن، منداڵ و پیاوی به‌ساڵاچوو، كهدابهزین هه‌موو چاو به‌گریان بوون. ئێمه‌ی منداڵان ده‌وره‌مان دابوون و نه‌مانده‌زانی چ روویداوه؟ له‌نێویاندا دیمه‌نێك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام، ژنێكم دی به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه شیری ده‌دا به منداڵه حه‌فت یان هه‌شت مانگییه‌كه‌ی، لێی نزیك بوومه‌وه و پێمگوت: پله بۆ ده‌گریێیت؟ له‌كوێوه هاتوویت؟ ژنه هه‌ر به‌چاوی پڕ له گریانه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: ئێمه بارزانین، منداڵه‌كه‌م ناوی شكۆیه، ناوی باوكی ساڵحه و له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای چووه بۆ رووسیا، حكوومه‌ت ئێمه‌ی له خاك و خۆڵی خۆمان ده‌ركردووه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانین. باوكم پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ‌كردن، چه‌ند خێزانێكی له دووگردكان هێشته‌وه و ئه‌وانی دیشی ره‌وانه‌ی ماڵی خزمانی خۆی كرد.
ئاڵای كوردستان
هاوینی ساڵی 1957 بابم سه‌فه‌ری ئه‌وروپای كرد، كه هاته‌وه دوای چه‌ند رۆژێك بانگی كردم گوتی شتێكت نیشان ده‌ده‌م، به‌ڵام لای كه‌س باس مه‌كه و له‌جێگای خۆی داینێوه، كیسه‌یه‌كی بچووكی هێنا چه‌ند ئاڵایه‌كی كوردستان و كۆتری ئاشتی تێدا بوو، گوتی ئه‌وانه قوتابیانی كوردستان له ئه‌ورووپا درووستیان كردووه، یه‌كه‌م جار بوو ئاڵای كوردستان ببینم ماچم كرد. له 14ی ته‌مووزی 1958 كاتژمێر حه‌فتی به‌یانی بابم له خه‌و هه‌ستا خۆی ئاماده كرد بچینه هه‌ولێر، گوتی كچم ڕادیۆ پێبكه بزانین ده‌نگوباس چییه، منیش گوتم هێشتا سه‌عاتێك ماوه ئێستگه بكرێته‌وه دوای نیو گوتی ڕادیۆ بكه‌وه منیش ئه‌وجا كردمه‌وه و گویم لێ بوو گوتی الجمهوریه العراقیه، یه‌كسه‌ر ده‌نگی رادیۆم به‌رز كرده‌وه و هاوارم كرد سه‌وره سه‌وره، ده‌مم تێك ئاڵا و هیچ قسه‌م بۆ نه‌هات، ئاڵای كوردستان و كۆتری ئاشتیم هێنا و له یه‌خه‌مان دا.
به‌یانی 11 ئازار
ساڵی 1970 به‌یانی 11 ئازار ده‌رچوو، ماوه‌ی چوار ساڵ خه‌ڵك هه‌ندێك حه‌ساوه، ئه‌و چوار ساڵه كاته‌كانمان به‌خۆشی به‌ڕی كرد، ئاهه‌نگ و شایی تا دره‌نگانی شه‌و خۆپیشاندان له شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر، نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵ له داره‌توو كرا و خه‌ڵكی هه‌ولێر رووی له شوێنی ئاهه‌نگه‌كه كرد چهژنهكه بوو به‌دوو چه‌ژن.
دوو ئاواتم له ژیاندا هه‌بوو
ره‌مزیه خان ده‌ڵێ: دایكی چوار كچم به‌ناوی ژوان، جوان، رۆژان، شنه و یه‌ك كوڕم هه‌یه به‌ناوی سیروان و ده نه‌وه‌شم هه‌یه. دوو ئاواتم له ژیاندا هه‌بوو؛ یه‌كه‌م: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گه‌وره‌ترن خۆزگه‌ی من بوو، سه‌ده‌یه‌كه تێكڕا هه‌موو خه‌بات ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خاكمان، خوێن ده‌ڕێژین، هاوار ده‌كه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی. دووه‌م: شوێنێ درووست بكه‌م بۆ منداڵه بێ دایكه‌كان، منداڵانی دایك مردووی باب بێ ویژدان، لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یانكوژن به بێ تاوان، ڕێزم بۆ ئه‌و باوكانه‌ی كه‌ژنی دووه‌م ناهێنن و قوربانی به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌به‌ر خاتری منداڵه‌كانیان، جێگای به‌هه‌شته انشاءالله. واپیربووم هیچیانم نه‌دی، ته‌مه‌ن رۆیی و مردن به‌ره‌و رووم دێ.
شیعر
ره‌مزیه خان ده‌ڵێ؛ هه‌ستم ده‌كرد كه گه‌لێكی زوڵم لێكراوین، ژێر ده‌سته‌ین، ئه‌و كتێب و رۆژنامانه‌ی بۆ باوكم ده‌هاتن، هه‌موویانم ده‌خوێندنه‌وه، زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی پیره‌مێرد و بێكه‌سم له‌به‌ر كردبوون، له قوتابخانه ده‌مخوێندنه‌وه. هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هره‌ی شیعر نووسین لام سه‌ری هه‌ڵدا، بۆخۆم شیعرم ده‌نووسی.
ئه‌و شیعره‌م بۆ جه‌نابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نوسیبوو، كاتێك له‌ساڵی 1958 هاته‌وه نیشتمان، كه ئه‌مه به‌شێكیه‌تی:
به‌خێربێیته‌وه
به‌خێر بێیته‌وه، قاره‌مانی كورد
شێره‌كه‌ی بارزان، پڵنگی هه‌ڵگورد
به‌خێر بێیته‌وه، سه‌ر سه‌ر و چاومان
هیوا و ئاواتی گه‌ل و نیشتمان
به‌خێربێیته‌وه، بۆ زێد و وڵات
تاریكه‌شه‌و بوو، رۆژمان لێ هه‌ڵات.
هه‌ر ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌مه‌وه
ره‌مزیه خان ده‌ڵێ: ده‌نگم به سه‌ربه‌خۆیی دواوه، ئه‌گه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان دووباره دانێنه‌وه هه‌ر ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌مه‌وه، له جیاتی جارێك هه‌زار جار به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی. بۆ هه‌موو میلله‌تانی دنیا ره‌وایه سه‌ربه‌خۆ بێت، ته‌نیا بۆ كورد تاوانه ده‌وڵه‌تی هه‌بێت؟ هه‌رگیز په‌شیمان نابمه‌وه له‌ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی…..
رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) ده‌ستخۆشی له ره‌مزیه خان ده‌كات بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه نایابه، ژنێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و كورد په‌روه‌ر بووه، خوازیارین ته‌مه‌ن درێژ و ته‌ندرووست باش بێت و بتوانێت كۆی یاداشته‌كانی خۆی بنووسێته‌وه.