بۆچی کتێب لە فیلم باشترە؟

لێرەدا جیاوازییەکانی نێوان کتێب و فیلم دەخەینە ڕوو تا باشتر لەوە بگەین کە ئاخۆ کتێب باشترە یا فیلم و مرۆی خوێنەر باشتر وایە خوو بە کامەیانەوە بگرێت؟

کتێب یا فیلم، کامەیان لەپێشترن؟
حاشای لێ ناکرێ کە کتێب لە فیلم زۆر سەرنجڕاکێشترە. بە گشتی دەگوترێت خوێندنەوەی کتێبێک بەراورد بە تەماشاکردنی مێزێک باشتر و کاریگەرترە، بەڵام بۆچی؟ چ هۆکار و یا هۆکارگەلێک هەن کە ئەم جیاوازییە لە نێوان تەماشاکردنی فیلمێک و خوێندنەوەی کتێبێک دروست دەکەن؟ لێرەدا لەگەڵمان بن تا پێکڕا هۆکارەکان تاوتوێ بکەین و نیشانی بدەین کە بۆچی کتێب لە فیلم باشترە؟

فیلم پاش وەرگێران گۆڕانی زۆری بەسەردا دێت
یەکێک لەو پرسانەی کە لە فیلمدا بەرچاومان دەکەوێت، ئەوەیە کە بە وەرگێڕانی فیلمێک جاری وایە واتا و دەستەواژەگەلی زمان و فەرهەنگە لێوەرگێڕدراوەکە تەواو گۆڕانیان بەسەردا دێت، بەمەش تێدەگەین گۆڕینی واتا لە کاتی وەرگێڕانی فیلم و ئەو وێناکردنەی کە لە فیلمەکەدا هەیە، پێک نایێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کاتێک وەرگێڕێک دەست بە وەرگێڕانی کتێبێک دەکات، سەرەتا دەیخوێنێتەوە تا لە واتاکەی بگات و دواتر بە لێکدانەوەی خۆی بە شێوەیەک کە لەگەڵ زمان و فەرهەنگەکەی خۆی بێتەوە، وەریدەگێڕێت، هەر بۆیەشە زۆرجاران وەرگێڕانی کتێبێک گۆڕانێکی زۆر لە نووسخە سەرەکییەکە دروست ناکات و لاواز و گورزی لێ ناوەشێنێت و لەکەداری ناکات، بەڵام بە تەماشاکردنی فیلمێکی دروستکراو لە کتێبێک یا فیلمێکی وەرگێڕدراو تەواو شاهیدی جیاوازی و دەستکاریکردنەکان دەبین.

وێنا و خەیاڵی خوێنەر لە فیلم و کتێب جیاوازە
کاتێک کە دەرهێنەرێک دەست بە دروستکردنی فیلمێک دەکات، دیمەن و کەسایەتی و جلوبەرگەکان و .. هەموویان بە شێوەیەکی دیار و پێناسکراو گەڵاڵە و ئامادە دەکات و لە زەینی بینەر بەرجەستەیان دەکات، بێ ئەوەی بینەر خۆی کاریگەری لەم وێنادروستکردنانە هەبێت، بەڵام لە کتێبێکدا شڕۆڤەی دیمەن و کەسایەتی و هەموو وردەکارییەکان بە شێوەیەک ئەنجام دەدرێت کە خوێنەر بە هاوکاری خەیاڵ و ئایدیای خۆی وێناکان بخوڵقێنێت، بۆیەشە خوێندنەوەی کتێبێک، خەیاڵ و سەربەخۆیی زەینی خوێنەر بەهێز و کاریگەری ئەرێنی زیاتری لەسەر دادەنێت.
لەگەڵ ئەمەشدا دەکرێت بڵەین وێناکردنی سەربەخۆی بینەر لەمەڕ کەسایەتییە ئەرێنی یا نەرێنییەکان، وەستاوەتەوە سەر سەلیقە و حەزی خودی خوێنەر و ئەو باوەڕانەی کە لە زەینیدان تا کەسایەتییەکان دڵخوازانە دروست بکات و ڕەهەندە ئەرێنی و نەرێنییەکانیان هەستپێکراوتر دەرکەوێت، بۆیەشە ئێمە بە گشتی لەگەڵ خوێندنەوەی کتێب، لە کەسایەتییەکانی چیرۆکەکان زیاتر نزیک دەبینەوە.

فیلم لە کاتی شڕۆڤەی چیرۆک سنووردارە
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی موتاڵاکردن و خوێندنەوە کە وا دەکات کتێب باشتر بێت لە تەماشاکردنی فیلم، نەبوونی سنووری پێناس و شڕۆڤەی چیرۆکە. بە گشتی فیلم کاتێکی دیاریکراوی یەک کاتژمێری یا یەک کاتژمێر و نیوی یا دوو کاتژمێری هەیە بۆ ئەوەی هەموو ڕووداوەکانی نێو چیرۆکێکت نیشان بدات. ئەمە لە کاتێکدایە لە کتێبدا کات سنووردار نییە و خوێنەر هەر کاتێک حەزی لێ بێت دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ دروست بکات. ئێوە دەتوانن چەندین کاتژمێر خەریکی خوێندنەوەی لاپەڕەیەک یا دوو لاپەڕەی کتێبێک بین و بە تەواوی وجوودەوە لەمسی بکەن.

فیلمنامە هەموو ئیحساساتەکان نیشان نادات
ڕەنگە لە فیلمێکدا گفتوگۆی زۆر لە نێوان کەسایەتییەکان هەبێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە لە دروستکردنی فیلمێکدا هەرگیز ناتوانرێت گفتوگۆ دەروونی و ئیحساساتییەکانی کەسێک و تهێزرینەکانی کەسایەتییەک بە تەواوی نیشان بدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چیرۆکێکدا بە گشتی ئێوە دەتوانن بەشگەلی زۆر لە زەینی خۆتان لەگەڵ تێهزرینی دەروونی کەسایەتییەکان هاوڕا بکەن کە وەک ئەوەی پێکڕا بیر دەکەنەوە و پێدەکەنن و کار دەکەن و قسە دەکەن، هەر ئەم هۆکارەشە کە بە گشتی فیلمنامە سنووردارتر دەکات لە کتێبدا.

کتێب هاوکارتان دەبێت بەشە جیاوازەکان پێکەوە ببەستنەوە
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە سەرەنجڕاکێشەکانی کتێب ئەوەیە، ئێوە دەتوانن هەموو بەش و تایبەتمەندییەکانی چیرۆکێک لە تەنیشت یەکترییەوە دابنێن و تێکەڵاویان بکەن. شڕۆڤەی بەشە جیاوازەکانی دیمەنی چیرۆکێک و ئەو کەسایەتیانەی کە لە زەینتاندا وێناتان کردوون، دەبنە تایبەتمەندی کتێب، بەمەش ئەو تواناییە لە خوێنەر دروست دەبێت تا هەمووان لە تەنیشت یەکترەوە دابنێت و هەڵکەوتەیەکی گشتی بخوڵقێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە هەموو بەش، ڕووداو و لۆکەیشنەکانی فیلمێک بە شێوەیەکی دیاریکرا لە تەنیشت یەکترییەوە دادەنرێت و چیتر پێویست ناکات بینەر خۆی بە هاوکاری زەینی داهێنەرانەی تێکەڵیان بکات و دروستیان بکات. نەبوونی ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە بەربەست لەبەردەم گەشەی ئەفڕێنەرانە و چالاکییە زەینییەکانی بینەر.

کتێب هەمیشە لەگەڵ ئێوە دەمێنێتەوە
فیلمەکان هەرگیز کەرەستەو شتێکی فیزیکیتان پێشکەش ناکەن، بۆیە ئێوەیش هەرگیز ناتوانن لە تەنیشت خۆتانەوە هەست بە بوونیان بکەن و لەگەڵ خۆتان نایانگێڕن، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لە کتێبدا بوونی نییە. ئێوە دەتوانن کتێبەکەی خۆتان هەمیشە لەگەڵتان بێت و لە کاتی پێویست بەشێک یا چەند لاپەڕەیەکی لێ بخوێننەوە و هەمیشە لەبەر دەستتاندا بێت.

ھەواڵی زیاتر