كێ تۆی هێنا بۆ ماڵی دڵی وێرانم؟!

ناسك حه‌مه‌ غه‌ریب

پێكی ئه‌شقم داناوه‌
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ رۆحی تۆدا
بیخۆمه‌وه‌
شه‌وی یه‌ڵدا چه‌ند درێژبێت
كه‌ تۆم هه‌بێت
دڵنیام زوو كۆتایی دێ و ئه‌بڕێته‌وه‌.


كێ تۆی هێنا؟
بۆ ماڵی دڵی وێرانم
كێ پێی وتی؟
گه‌ردڵت بێ، به‌ ماڵی من
بۆت ده‌سووتێم وه‌كو مۆمێك
ئه‌ی یاری من.


چه‌ندین یه‌ڵدا
شه‌وی من
شه‌وی ده‌یجوور بوو
به‌بێ بوونت
بێ رووناكی و بێ نوور بوو
كه‌چی ئه‌مشه‌و
له‌ بوونتدا هه‌روه‌ك كۆشكێكی پاشایه‌،
چراخانه‌ ئه‌و دڵه‌ی من
نووری تۆ و . نووری خودایه‌.

ھەواڵی زیاتر