ته‌ونی ته‌مه‌ن

عه‌لی مسته‌فا

تەونی ئێواران
سێبەرن بەسەر لەنگییەکانی ئومێد
قوڵپی داهاتوو دەخاتە تاریکییەوە
ئەوە ئولفەتی مرۆڤە لەو هەسارەیە
دەبێ بڕۆین تا دەتوانین نەکەوین
دەکەوین، ناکەوین…
کرتاندنی پەلکی گوڵە حاجیلەیە
فاڵگرتنەوەی هەڵدانی شخارتەیە لە لەپولەپ کەوتندا
ئیتر ئەمە هەڵاتنە لە پرسی ژیان
خۆ خواردنەوەیە لە دیمەنی کەوتندا
تێهەڵچوونەوەیە بۆ جارێکی تر و
دۆزینەوەی تروسکاییەکی تر
دڵنەواییەکیتری خامۆش
ئەوە ڕێگایە ئەبێ بڕۆین تا ئەوسەری تروسکاییەکانی تەمەن
تا ئەو ئاهەنگەی هێزێکت ئەداتێ بۆ مانەوە
ئیتر وایە هەموو هەنگاوێک کرتەیەکی لێوە دێت
هەموو تەماشایەک گومان دەخاتەوە
هەموو ڕووناکییەک وەهم و
هەموو تاریکییەک ترس
خودایە ئێمە لە زەوین
زەوی گوناهو بێ دەسەڵات دەناڵێنێ.

ھەواڵی زیاتر