خه‌یاڵ

غه‌مسار

ئه‌ی ئه‌و خاكه‌ بێ بارانه‌ی
كه‌ هیچت تیا سه‌وز نابێ
جگه‌ له‌خۆت.
ئه‌ی ئه‌و شه‌قامه‌ جه‌نجاڵه‌ی
كه‌ كه‌ست پیا تێناپه‌ڕێ
جگه‌ له‌ تارمایی نه‌بێ
له‌ گه‌نجێكی سه‌ركێش ده‌چیت
له‌ ده‌فته‌ری سه‌ربه‌ستییا جڵه‌وی
حه‌زت به‌رئه‌ده‌ی
جارجار یه‌م و
سواڵكه‌ر ئاسا به‌ری رێگات پێ ئه‌گرم و
تكا ئه‌كه‌م
چركه‌یه‌كم پێ ببه‌خشی
بێ باكانه‌ ده‌ستێ به‌ گیرفانتا ئه‌كه‌ی
مستێ ژه‌هری
ئالووده‌بوونتم پێ ئه‌ده‌ی.

ھەواڵی زیاتر